بە ڤیدیۆ.. بەم شێوەیە دەرمانی ساختە و ڕاستەقینە جیا بكەوە

:: PM:06:23:14/07/2019 ‌
بەرێوەبەرایەتی كوالیتی كۆنترۆڵی دەرمان لە ڕێی ڤیدیۆیەكەوە جیاوازی دەرمانی ساختە و دەرمانی راستەقینە دەخاتەڕوو كە تیایدا چەند خاڵێك دەردەكەوێت هاووڵاتییان لە بازاڕەكاندا دەتوانن بە ئاسانی جیایی بكەنەوە.

بەپێی ڤیدیۆیەكە دەردەكەوێ‌ كە ئەو دەرمانانەی راستەقینەن پێكهاتەی تەواوی چارەسەری نەخۆشی تێدایە و بە پێچەوانەوە ئەوەی ساختەیە چارەسەری نەخۆش ناكات هەروەك دەرمانی ڕاستەقینە لە ڕێی كوالیتی دەرمانەوە بە مۆری فەرمی دەهێنرێتە بازاڕ.

لە كۆتایی ڤیدیۆیەكەیشدا ئاماژە بەوە كراوە ئەو پاكەتەی دەرمانی ساختەی تێدایە بە ئاسانی نووسینەكەی كاڵ دەبێتەوە بە پێچەوانە دەرمانی ساختە بە ئاسانی دەتوانی نووسینی سەر پاكەتەكە بسڕیەوە.

لە هەرێمی كوردستان ڕێژەیەكی زۆری دەرمانی ساختە ناو بەناو دەستی بەسەردا دەگیرێت، بۆیە ئەگەر هاووڵاتییان لە جیاكردنەوەی كوالیتی و ڕاستی دەرمانەكان دڵنیا نەبن ئەوە تووشی كێشەی تەندروستی سەختتر دەبنەوە.

 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم