ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، حزبه‌كه‌ی ده‌ستی به ئاماده‌كاری كردووه بۆ به‌ستنی كۆنگره و پێشبینی ده‌كات له ئه‌مساڵدا كۆنگره ببه‌ستن و به‌رنامه و پرۆژه‌ی كۆنگره‌ش دانراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ى ته‌مووز، محه‌مه‌د وه‌تمان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی نزیكه و ئێسته چه‌ندان لیژنه دروست كراون بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی به‌ستنی كۆنگره و كاری لیژنه‌كانیش له ته‌واوبووندایه، هه‌ركاتێك كاره‌كانیان ته‌واوكرد به ڕاپۆرت بۆ مه‌كته‌بی سیاسی به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
زیاتر گوتی، ئێسته مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی چاوه‌ڕێی ڕاپۆرتی لیژنه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش كاره‌كانیان له ته‌واو بووندایه و دوای پێدانی ڕاپۆرته‌كه به مه‌كته‌بی سیاسی، دواتر مه‌كته‌بی سیاسی له كۆ بوونه‌وه‌یه‌كدا تاتوێی ڕاپۆرته‌كه ده‌كات و كاتی به‌ستنی كۆنگره دیاری ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌یشی گوت، ئێسته له هه‌موو كاتێك زیاتر دۆخه‌كه گونجاوه بۆ یه‌كێتی بۆ به‌ستنی كۆنگره و هه‌وڵده‌درێت پێش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق یه‌كێتی به‌ستنی كۆنگره به‌كۆتاییبێ، یه‌كێتی به تایبه‌تی به‌رنامه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی داناوه، هه‌لومه‌رجی كوردستانیش له‌باره‌ی بۆ به‌ستنی كۆنگره.
رونیشی كرده‌وه، دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی باشه و هه‌مووان هاوڕان له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی پرۆژه‌ش بۆ كۆنگره ئاماده كراوه و له كۆنگره گفتوگۆ و قسه له‌سه‌ر ده‌كرێت و باس ده‌كرێت په‌یڕه‌و پرۆگرامی یه‌كێتی له كۆنگره دیاری ده‌كرێت و كاركردنی چوار ساڵی دوای یه‌كێتیش دیاری ده‌كرێت.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه تا ئێسته سێ كۆنگره‌ی به‌ستووه و ماوه‌ی 10 ساڵیش ده‌بێت تا ئێسته كۆنگره‌ی نه‌به‌ستووه و گرفتی ناوخۆی هۆكاری دواخستنی كۆنگره‌ی چواره‌می بووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی