چەند ئاماژەیەكی شاراوەی كێشەی دڵ

:: PM:09:58:14/07/2019 ‌

كێشەی دڵ زیاترین هۆكارەكانی مردنی مرۆڤن بەتایبەتی لەكاتی چوونە ناو تەمەنەوە، بەڵام بەپێی توێژینەوەكان ملیۆنان كەس لە ناو دۆخێكی وادا دەژین كە ئەگەری تووشبوونیان بە كێشەكانی دڵ هەیە بێ ئەوەی هەستی پێ بكەن، یان وا هەست بكەن كە پێویستە پشكنینی بۆخۆیان بكەن و سەردانی پزیشك بكەن.

چەند ئاماژەیەكی ئاشكرا هەن بۆ نەخۆشی دڵ وەك بوونی ئازاری سینگ و بێتوانایی لە بەرزكردنەوەی باسك، بەڵام چەند ئاماژە و نیشانەیەكی شاراوە هەن كە مرۆڤ بە جوانی هەستیان پێ ناكات و رەنگە ئاماژە بن بۆ تووشبوون بە كێشەی دڵ، وەك ماڵپەڕی "نیوز میدیكاڵ لایف ساینس"ی پزیشكی لەسەر بنەمای بۆچوونی شارەزا و پزیشكان ئاماژەی بۆ دەكات. 

یەكەم/ هەوكردن و ئاوسانی پێ، تەسكبوونەوەی پیڵاو و بوونی ئاوسان لە پێ رەنگە ئاماژەیەك بێت بۆ كێشەی دڵ كە بەهۆی خاوبوونەوەی سووری خوێن رووبدات. 

دووەم/ كێشەی سێكسی، لە پیاو لاوازی رەقبوونی ئەندامی نێرینە رەنگە ئاماژە بێت بۆ كێشەی دڵ كە خوێنی پێویست ناگاتە ئەندامی زاوزێی نێرینە بۆ رەقبوون.

سێیەم/ ئازار لە چەند ناوچەیەكی لەش، وەك شان و باسك و شەویلاك و مل.

چوارەم/ بەزەحمەت بەجێگەیاندنی ئەركی جەستەیی، ماندووبوون لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركی جەستەیی سووك نیشانەیكی روونە بۆ لاوازیی كۆئەندامی سووڕان، بۆیە ئەوانە لەكاتی سەركەوتنی پەیژە هەناسەیان تەنگ دەبێت و ئاماژەیە بۆ لاوازبوونی توانای دڵ.

پێنجەم/ لاوازیی بیركەوتنەوە، شێوانی بیرهاتنەوە و بیركردنەوە رەنگە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی خوێنی پێویست بە مێشك ناگات بەهۆی بوونی كێشە لەدڵ.  




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل