پێگه‌كانی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیا له ڕێی سه‌رچاوه تایبهتییهكانیانهوه، نرخ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئایفۆنی داهاتوویان بڵاو كرده‌وه، كه پێشبینی ده‌كرێ له مانگی ئه‌مساڵ بخرێته بازاڕه‌وه.
پێگه‌ی WCCF Tech بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئایفۆنی نوێ كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه كاره‌كانی به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێ، نرخی ده‌گاته 989 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و ناویشی ئایفۆن 11 ئاڕ ده‌بێت.
ئاماژه‌ی داوه، جۆره ئاساییه‌كه‌ی ئایفۆنی نوێ به 989 دۆلار ده‌بێ، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ كۆی نرخی به‌هۆی قازانجی كۆمپانیاكان بۆ فرۆشتی بگاته هه‌زار و 294 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، هاوكات جۆری ماكسی ده‌گاته هه‌زار و 425 دۆلار، نرخه‌كانیش به گوێره‌ی قه‌باره‌ی خه‌زنكردن و به‌هێزی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه دزه‌یان كردووه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌هێز و پێشكه‌وتوو ده‌بن و شاشه‌كه‌ی به تایبه‌تمه‌ندی OLED ده‌بێ و قه‌باره‌كه‌ی 5.8 و 6.1 بۆسه ده‌بن، كامێرای سه‌ره‌كیشی به سێ هاوێنه‌ی پێشكه‌وتوو ده‌بێ، هاوكات فلاش و ڕووناكی كامێراكه‌ی بۆ وێنه‌گرتن له شه‌ودا به‌شێوه‌ی چوارگۆشه ده‌بێ له‌م ڤێرژنه و زۆریش به‌هێز كراوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له سه‌ره‌تای پایزی ئه‌مساڵ ئه‌پڵ به فه‌رمی ئه‌و ئایفۆنه نوێیه بخاته بازاڕه‌وه.