به‌رپرسانی سوید كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بچووكیان له باكوری سوید ڕاگه‌یاند، كه به‌وهۆیه‌وه سه‌رجه‌م سه‌رنشینیانی كه نۆ كه‌سن گیانیان له ده‌ست دا و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و پۆلیس و لێكۆڵینه‌وه‌یش گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه بۆ ده‌رخستنی هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه.
میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه سه‌عات دووی شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه‌یه‌كی بچووك له ناوچه كه‌ناراوییه‌كانی ستورساندسكار كه دوورگه‌یه‌كی نزیكه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئومیا له باكوری سوید كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
گابرێیلا باندلینی گوته‌بێژ به‌ناوی شاره‌دێی فاستربۆتن گوتی، ده‌توانم به داخه‌وه ئه‌و زانیارییه ڕابگه‌یه‌نم كه هه‌ر نۆ سه‌رنشینه‌كه‌ی فڕۆكه‌كه گیانیان له ده‌ست داوه، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یش ته‌رمه‌كانیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه كونی كغارڤۆرد یه‌كێك له‌و كرێكارانه‌ی له ناوچه‌كه كاری كردووه بۆ میدیاكان گوتی، فڕۆكه‌كه دوای هه‌ستان و به‌رزبوونه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م بۆ ئاسمان، وه‌ك ئه‌وه‌ی شتێكی له‌ناكاو ڕووی دا بێ، ڕاسته‌وخۆ دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی، كه‌وته خواره‌وه و ئاگری لێ كه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی بۆ ئاسمان فڕۆكه‌كه پهڕهشووتهكانی بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك له‌گه‌ڵ پهڕهشووتهكه بوونی هه‌بێت، بۆیه پهڕهشووتهكه له هه‌وادا كه‌وته خواره‌وه و فڕۆكه‌كه‌یش ده‌سبه‌جێ دوای ئه‌و حاڵه‌ته ڕووی دابه‌زین و كه‌وتنه خواره‌وه كرد.
ته‌واوی پێشبینییه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن، كه فڕۆكه‌كه به‌هۆی ڕووداوێك له ناوخۆیی و له نێوان سه‌رنشینه‌كان كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.