كارمەندێكی چاڤی لاند ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان دەدزێت

:: PM:12:21:15/07/2019 ‌
پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كارمەندێكی چاڤی لاندمان گرتووە لە گەراجی چاڤی لاند هەوڵی دزینی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی داوە.

ئەمڕۆ دووشەم 15ـی تەمووز، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردوەتەوە، تیمەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی‌ سلێمانی‌ كارمەندی یەكێك لە پاركەكانی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەچاڤی لاندیان گرتووە بەنیاز بووە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەك ببات.

ڕوونكراوەتەوە، دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ئاگادار كرایەوە لەوەی كارمەندی یەكێك لەپاركەكانی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەچاڤی لاند بەنیازە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەك ببات، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەست پێ كرد و توانرا تۆمەتبار "ه، ع، ع" بگرن و دەستیشیان گرت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا لەجۆری "جێب چیرۆكی" كە تۆمەتبار بەنیاز بوو بیبات ‌و بە 15 هەزار دۆلار بیفرۆشێتەوە.

ئەوەیش ڕوونكراوەتەوە، ئێستە تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و ئۆتۆمبێلەكەش ڕادەستی خاوەنەكەی كراوەتەوە.



وشە - رامیار جەواد