له ئاهه‌نگێكی تایبه‌تی ناسیف زه‌یتووندا، ئیلیسا وه‌كو هه‌وادارێكی ئه‌و گۆرانیبێژه به‌شداریی كردبوو و پاش ماوه‌یه‌ك له گۆرانیگوتنی گۆرانیبێژه‌كه، دوو ماچی یه‌كتریان كرد و ده‌نگدانه‌وه‌ی له میدیاكان دروست كرد.
دوێنێ یه‌كشه‌م 14ی ته‌ممووز، ناسیف زه‌یتوون گۆرانیبێژی ناسراوی سووری، كۆنسێرتێكی ساز كرد، له‌و كاته‌شدا كه گۆرانیی "نامی عصدری" ده‌گوت، له‌سه‌ر ته‌خته‌كه هاته خواره‌وه و چووه لای ئیلیسای گۆرانیبێژ، كه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی كۆنسێرته‌كه وه‌ك هه‌وادار به‌شداریی كردبوو.
ناسیف زه‌یتوون به‌ده‌م گوتنی گۆرانییه‌كه‌یه‌وه داوای له ئه‌و كوڕه كرد كه له ته‌نیشت ئیلیسا دانیشتبوو جێگه‌كه‌ی بۆ چۆڵ بكات، به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی ئیلیسای كرد و ئه‌ویش ماچێكی ڕوومه‌تی كرد، دواتریش ناسیف به ماچكردنی ده‌ستی ئیلیسا هه‌رای له كۆنسێرته‌كه نایه‌وه.
دوای ئه‌م دیمه‌نانه گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ته‌ختی كۆنسێرته‌كه و ده‌ستی به گوتنی گۆرانییه‌كانی كرده‌وه، دواتریش گۆرانیی "عبالی حبیبی"ی ئیلیسای گوته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌رای له‌ناو میدیاكان دروست كردووه.
هه‌وادارانی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده ئێسته گومان له‌وه ده‌كه‌ن ناسیف زه‌یتوون و ئیلیسا پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له نێوانیاندا هه‌بێت، ئه‌وانیش له‌م باره‌یه‌وه هیچ شتێكیان نه‌گوتووه.