شاندێكی حكوومەتی عێراق كە بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند سیمینارێك لەبارەی ژینگە هاتوون لە هەولێرن.
ئەمڕۆ دووشەم 15ی تەمووز، هەندرێن شێخ راغب گوتەبێژی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، شاندێكی حكوومەتی عێراق كە نوێنەری دەزگای ژینگەی تێدایە سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.
زیاتر گوتی، شاندەكە ئێستە لە هەولێرن و دەستیان بە كارەكانیان كردووە كە بڕیارە سیمینارێكی تایبەت بە ژینگە و ڕێكخستنەوەی ڕێنوێنییەكان ئەنجام بدەن.
بە گوتەی هەندرێن شێخ راغب، سبەی دووەم ڕۆژی سیمینارەكە بەرێوە دەچێت و دواتر شاندەكە دەگەڕێنەوە بۆ بەغدا.
پرسی ژینگە یەكێكە لەو سێكتەرانەی جێی گرنگی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و ساڵانەیش چەندان ڕێوڕەسم و سیمیناری تایبەت لەوبارەیەوە بەرێوە دەچێت.