به‌هۆی ئۆتۆمبێلی "تۆیۆتا/ لاند كرۆزه‌ر"ـه‌وه، زۆربه‌ی خه‌ڵك وشه‌ی "مۆنیكا" باش ده‌ناسنه‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگه هه‌موویان بیریان نه‌مابێ، ئه‌و ئۆتۆمبێله به‌ناوی سكرتێره‌كه‌ی بیل كلینتن سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا كراوه.
مۆنیكا لوینسكی ڕاهێنه‌ری پێشوو له كۆشكی سپی، ئه‌و كاته‌ی بیل كلینتن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، به‌هۆی ئاشكرابوونی پێوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك، له دنیادا ناوی بڵاو بووه‌وه، ئێسته جارێكی تر له ڕێی توویته‌ره‌وه، باسی ئه‌و سه‌رده‌مانه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ كلینتن به‌سه‌ری بردووه، ئه‌م توویتانهشی به ته‌واوی میدیاكانی سه‌رقاڵ كردووه.
یه‌كه‌م توویتی ڕۆژی شه‌مووی ڕابردوو ده‌ست پێ كرد، دوای ئه‌وه‌ی ئاده‌م گرانت پزیشكی ده‌روونیی ناسراوی ئه‌مه‌ریكی پرسیارێكی له فانه‌كانی خۆی كرد: خراپترین ئامۆژگاری له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت تا ئێسته ڕوویان لێ كردبی كامه بووه؟
گرانت كه نزیكی له 300 هه‌زار فۆڵۆی هه‌یه، زیاتر له سێ هه‌زار وه‌ڵامی بۆ چوو، به‌ڵام له هه‌موو وه‌ڵامه‌كان جێی سه‌رنجتر، ئه‌وه‌ی مۆنیكا لوینسكی بوو كه له خودی پرسیاره‌كه زیاتر فۆڵۆی بۆ چووه، ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر كاره‌كه له كۆشكی سپی بێت، ئه‌وا شتێكی زۆر خۆش ده‌بێ. ئیمۆجییه‌كی شێوه‌ی شهرمكردنیشی داناوه. ئه‌م كۆمێنته، زیاتر له 156 هه‌زار دڵی بۆ چووه.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن، ئه‌م كۆمێنته‌ی مۆنیكا ته‌نیا بۆ گاڵته‌كردن بووه به‌و سه‌رده‌مانه‌ی له كۆشكی سپی به‌ڕێی كردووه، له كاتێكدا خراپترین ئامۆژگاریی كارن بۆ هه‌ر كه‌سێك.
پێش 20 ساڵ، له‌پڕ میدیاكانی ئابڕووچوونێكی سێكسیی بیل كلینتن سه‌رۆكی وڵات له‌گه‌ڵ مۆنیكا لوینسكییان بڵاو كرده‌وه و دوای ئه‌وه‌ی هیچ گومانێك له پێوه‌ندییه‌كه‌یان نه‌ما، هه‌ردوو لا ددانیان پێدا نا.
ئه‌م ڕووداوه بووه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ریك بوو كلینتن له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا لا ببرێت و داوا برایه به‌رده‌م كۆنگرێس، به‌ڵام له دادگه پاكانه‌ی بۆ ده‌رچوو، ئه‌گه‌رچی هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌كیش له‌سه‌ری هه‌بوو، به‌ڵام ده‌نگۆكان هه‌ر ته‌واو نه‌بوون تا كۆتایی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی، دوای ئه‌وه خۆی ئاشكرای كرد. هیلاری كلینتن ڕكابه‌ری دۆناڵد تره‌مپ بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و هاوسه‌ری بیل كلینتن، دواتر له دیمانه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه ئاگای له‌و ناپاكییه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی بووه و خۆی چاره‌ی دۆخه‌كه‌ی كردووه.