گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەر لەو وەزارەتە ڕاگیرا

:: PM:04:35:15/07/2019 ‌
وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپات لەسەر بڕیارێكی پێشووی دەكاتەوە كە تایبەتە بە گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران.

ئەمڕۆ دووشەم 15ی تەمووز، بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ژمارە 33 تیایدا هاتووە، دووپات لەسەر گشتاندنمان بە ژمارە 1235 دەكەینەوە لەبارەی گواستنەوەی فەرمانبەران.

لە نووسراوەكەدا ڕوونكراوەتەوە، "لەبەر ئەوەی فەرمانبەرانی وەزارەتمان بەشێوەیەكی بەردەوام داوای گواستنەوەی ڕاژە و تەنسیب دەكەن، بۆیە بڕیارماندا بە ڕاگرتنی گشت داواكارییەكی تایبەت بەم دوو بابەتە بەهیچ شێوەیەك نووسراومان بۆ بەرز نەكرێتەوە بۆ وەزارەت".

ئاماژە بەوەیش كراوە كە هەندێك لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان بە تەواوی پاپەند نەبوونە بەو بڕیارەوە، بۆیە پێویستە بەهیچ شێوەیەك نووسراو بەرز نەكرێتەوە بۆ ئەو بابەتە.

پێشتر وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشتر بڕیاریدابوو هیچ فەرمانبەرێكی وەزارەت بۆی نییە داوای گواستنەوەی ڕاژەكەی بكات.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم