هەولێر بووە دەستە خوشكی پاریس

:: PM:05:02:15/07/2019 ‌

یاداشتنامەی دەستە خوشكیی پاریس و هەولێر واژوو كرا و بەمەیش هەولێر دەبێتە 55مین دەستە خوشكی پاریس.

ئەمڕۆ دووشەم 15ی تەمووز، ئەو یاداشتە واژوو كرا و ئان ئیدالگۆ سەرۆكی شارەوانی پاریس و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە ماوەی رابردوودا چەند جارێك باسیان لەگرنگی ئەم یایاداشتنامەیە كردووە كە بە گوێرەی یاداشنامەكە هاوئاهەنگی و كاركردن لە نێوان هەر دوو پایتەختدا زیاتر بەرفراوان دەبێت بە تایبەتی لە بواری ئابووری و كولتووری و ژینگەیدا.

  پێشتر نەوزاد هادی وەكو پارێزگاری هەولێر لە وڵاتی ئۆگەندا بەشداری كۆنفیدراسیۆنی پایتەختە فرانكفۆنییەكان كردبوو، لەو كۆبوونەوەیەدا ئەو شارانەی كە دەستە خوشكی پاریسن بەشداریان كردبوو، لە كۆبونەوەكدا ئەندامبوونی هەولێر خرایە دەنگدان و بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی رێكخراوەكە هەولێر بووە ئەندام لەو رێكخراوەدا.

پاریس پێنجەم گەورە شاری ئابووری دنیایە و یەكەم گەورە شاری ئەوروپایە، بەهۆی ئەو شوێنە سەرنجڕاكێش و شوێنەوارە كۆنانەی هەیەتی ساڵانە بە ملیۆنان گەشتیار لە دنیاوە سەردانی ئەم شارە دەكەن.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم