ئەو خۆراكانەی ئاستی كۆڵیسترۆڵ نزم دەكەنەوە

:: PM:05:50:15/07/2019 ‌
ژەمەخۆراكییەكان رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە نزمكردنەوەی ئاستی كۆَلیسترۆڵدا و ئەمانە چەند كۆمەڵە خۆراكێكن كە ئاستی كۆڵیسترۆڵ نزم دەكەنەوە لە لەشدا و بەمشێوەیەیش دڵ و بۆرییەكانی خوێن پارێزراوتر دەبن.

ئەو خۆراكانەی ئاستی كۆڵیسترۆڵ نزم دەكەنەوە؟
یەكەم: ئاڤۆگادۆ، سەرچاوەیەكی باشی چەوری خوساندن و برێكی زۆر چەوری بەسوودی تێدایە ئاستی چەوری ئێڵ دی ئێڵ باشتر دەكات و بەشێوەیەكی گشتی یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات.

دووەم: پاقلە، پاقلە دەوڵەمەندە بە ریشاڵی تواوە هەروەها یارمەتی زیادبوونی هەستی تێربوون دەدات و وادەكات بۆ ماوەیەكی درێژ هەستی برسیەتی كەم بكاتەوە زیاتر بەزالیا و نیسك و نۆك و لۆبیا دەگرێتەوە.

سێیەم: سیر، پەستانی خوێن نزم دەكاتەوە و رێگە لە مەینی خوێن دەگرێت و لەش لە هەوكردن دەپارێزێت. بەپێی ئەو توێژینەوەییەی لەم چەند ساڵەی كۆتایدا ئەنجام درا لەسەر سیر دەركەوت كە توانایی كەمكردنەوەی ئاستی كۆَڵیسترۆڵی خراپی هەیە لە لەشدا بۆیە پێویستە رۆژانە دوو بۆ  چوار دەنك سیر بە خاوی بخورێت.

چوارەم: شۆفان، باشترین سەرچاوەی ریشاڵی تواوەیە بەهۆی بوونی ئەو پێكهاتە لینجانەی كە تێیدایە رێگە لە مژینی كۆڵیسترۆڵ دەگرێت لە لایەن خوێنەوە. بۆیە پێویستە رۆژانە پێنج بۆ 10 گرام ریشاڵی تواوە بخورێت.

پێنجەم: زەیتی ماسی، برێكی باش ئۆمێگا3 تێدایە كە یەكێكە لە چەوریە بەسوودەكان  بۆلەش رێگە لە خەڵەفان دەگرێت و نەخۆشیەكانی دڵ و زۆر نەخۆشی دیكە كەم دەكاتەوە وە ئەم ترشە چەورییە هەروەها یارمەتی نزمكردنەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵ دەدات.

شەشەم: تەماتە، بەپێی ئەو توێژینەوەیی لەسەر تەماتە كراوە بەهۆی بوونی لیكۆپەینەوە یارمەتی كەمكردنەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵ دەدات تەنیا لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا بەرێژەی %10.وە لیكۆپەین چەوری ئێل  دی ئێڵ كەم دەكاتەوە و چەوریە سوودبەخشەكان زیاد دەكات پێویستە رۆژانە 25 میللیگرام لیكۆپەین بچێتە لەشەوە  كە دەكاتە نیو كوپ دۆشاوی تەماتە



وشە - ئاوات ئازاد