پێویستە میوە هاوینەییەكان بخورێت

:: PM:06:01:15/07/2019 ‌
شارەزایانی تەندروستی پێشنیاری ئەوە دەكەن كە زیاتر میوە بخورێت، چونكە برێكی زۆر ڤیتامین و كانزایی جۆراوجۆری تێدایە كە گرنگن بۆ تەندروستیمان، كاتێك بەرهەمی خۆماڵی كەم دەبێتەوە زیاتر میوە لە وڵاتە گەرمەكانەوە دێت، بێگومان ئەو میوانەی لە وەرزی گەرما پێدەگەن سوودێكی زۆریان هەیە بۆ لەش.

سوودی میوە گەرمەسێرییەكان چیە بۆ لەش، بۆچی پێویستە بخورێت؟
یەكەم: هەوكردن كەم دەكاتەوە، خواردنی ئەنەناس یارمەتی كەمكردنەوەی هەوكردن دەدات و برێكی باش برۆمەلاین بەلەش دەدات ئەم ئەنزیمە هەرسكردن باشتر دەكات بەتایبەتی ئەگەر لەگەڵ ژەمەكان بخورێت، برۆمەلاین زۆر پێویستە لە لەشدا هەبێت، چونكە هەوكردن كەم دەكاتەوە، بۆیە باشتر وایە بەشێوەیەكی سروشتی لە ئەنەناسەوە وەربگیردرێت.

دووەم: مێشك بەهێز دەكات، وەكو دەزانین میوە گەرمەسێرییەكان وەكو مۆز میزاج باشتر دەكات، بەپێی ئەو توێژینەوانەی كە كراوە خواردنی مۆز لەگەڵ شۆفان بە درێژای رۆژ هەستی دڵخۆشبوونت پێدەبەخشێت. ئەم هەستەش بۆ بوونی برێكی زۆر ڤیتامین ب6 دەگەرێتەوە كە بەرپرسە لە رێكخستنی میزاج.

سێیەم: ئاستی كۆڵیسترۆڵ نزم دەكاتەوە، میوە گەرمەسێرییەكان وەكو ئاڤۆگادۆ كە برێكی باش چەوری سوود بەخشی تێدایە و ئاستی كۆڵیسترۆڵ كەم دەكاتەوە وە مەترسیەكانی دڵ و پەستانی خوێن و جەڵتە كەم دەكاتەوە.خواردنی ئاڤۆگادۆ لەگەڵ سەوزە یارمەتی مژینی پێكهاتە خۆراكیەكان دەدات كە پێویستە بۆ لەش.

چوارەم: مەترسی شێرپەنجەی سنگ كەم دەكاتەوە، خواردنی میوەی مانگۆ لە زەلاتەدا رێگایەكی باشە تا مەترسیەكانی شێرپەنجەی سنگ كەم بكاتەوە، چونكە برێكی باش كارۆتەنۆیدس لەم میوەیەدا هەیە كە نیشانەكانی ئیسترۆجین باشتر دەكات، بۆیە خواردنی میوە گەرمەسێرییەكان زیاتر بۆ ئەو ژنانە بەسوودە كە لە تەمەنی نائۆمێدیدان بەم شێوە هۆرمۆنەكانیان هاوسەنگ دەبێت.

پێنجەم: رێگە لە وشكبوونەوە دەگرێت زۆر كات بۆ ئەوەی لەش بە شێداری بمێنێتەوە تەنیا پشت بە خواردنی ئاو دەبەستین زۆر كات ئەو ئاوەی كە دەیخۆینەوە بەهۆی جوڵەی زۆر و وەرزشكردنەوە دەبێت بە ئارەق، بەڵام خواردنەوەی ئاوی گوێز هیند بەشێوەیەكی باشتر لەش شێدار دەكاتەوە و رێگە لە وشككردنەوە دەگرێت بە تایبەتی بۆ ئەو كەسانە باشە كە وەرزش دەكەن.

شەشەم: گورچیلەكان باشتر دەكات، هۆكارێكی تر بۆ خواردنی میوە گەرمە سێرییەكان ئەوەیە كە بەسوودە بۆ تەندروستی گورچیلەكان. خواردنی مۆز بەشێوەیەكی ئاسایی یارمەتی كەمكردنەوەی مەترسی نەخۆشییەكانی گورچیلە دەدات، بەهۆی ئاوێتەی فینۆڵ كیمیكەوە كاری گورچیلەكان باشتر دەكات. 



وشە - ئاوات ئازاد