سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی باس لە بەرتیل وەرگرتن لە فەرمانگەكانی سلێمانی دەكات و دەڵێت، ئەو بابەتە لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە و فەرمانگەكانی تەنیوە.
ئەمڕۆ دووشەم 15ی تەمووز، زیاد كاكە رەزا سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە "وشە"ی راگەیاند، بابەتی بەرتیل وەرگرتن لە فەرمانگەكانی سلێمانی لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی تەنیوە.
زیاتر گوتی، پێویستە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە ڕژدی لەسەر ئەم بابەتە بێتە سەر هێڵ و لە ماوەیەكی دیاریكراودا بنەبڕی بكات، چونكە دەردەیەكی كوشندەیە لە كۆمەڵگەی كوردیدا كاروبارەكانی پەكخستووە.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك بریاری گرنگی دەركرد لەوانە باسكردن بوو لە دیاردەی بەتیل وەرگرتن لە فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هەوڵەكان بۆ بنەبڕكردنی.
سلێمانی/ هەستیار عەبدوڵا