سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێسته هیچ پاڵاوگه‌یه‌كی نایاسایی له سنووری پارێزگای سلێمانی دانه‌خراوه و ده‌ڵێت، ئیداره به‌بێ پاڵپشتی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌ت ناتوانن پاڵاوگه‌كان دابخه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ی تهمووز، كه‌ریم عه‌لی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "پاڵاوگه نایاساییه‌كان له سنووری پارێزگای سلێمانی 26 پاڵاوگه‌ن، به‌ڵام 24 دانه‌ی كار ده‌كه‌ن، دوانه‌كه‌ی تر ته‌نیا ناوه و هیچ شوێن و ناونیشانیان نییه.
" دوای ئه‌وه‌ی نووسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هات بۆ لادانی ئه‌و پاڵاوگایانه و لیژنه‌ی باڵای بۆ دروستكرا بۆ هه‌ر سێ پارێزگای هه‌رێم، بودجه‌یه‌كی بۆ ته‌رخان كراوه بۆ لابردنی ئامێره‌كان و هێزێك دیاری بكرێت بۆ لادانی ئه‌و پاڵاوگهیانه، تا ئێسته ته‌نیا قسه كراوه و هیچ پاڵاوگهیهك له سنووری پارێزگای سلێمانی و له ناوچه‌كانی تر لانه‌براوه" ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌ن واى گوت.
ڕوونیشى كرده‌وه كه به‌بێ پشتیوانی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی پێوه‌ندیدار هیچ لایه‌نێك توانای لادانی ئه‌و پاڵاوگانه‌ی نییه، تا ئێسته‌یش پاڵاوگه‌كانی سلێمانی كار ده‌كه‌ن و به‌شێك له‌و گازوایله‌ی كه بۆ مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان دابین ده‌كرێت له‌و پاڵاوگه نایاسایانهوه به‌رهه‌م دێت.
پێشتر ئه‌ندامانی گۆڕان باسیان له‌وه كردووه كه پاڵاوگه نایاساییه‌كانی سلێمانی به‌رپرسانی حزبی له پشته‌و هیچ كه‌س و لایه‌نێك ده‌سه‌ڵاتی داخستن و لابردنی ئه‌و پالاوگانهی نییه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی