عادل عەبدولمەهدی پێوەندی بە مەسروور بارزانییەوە دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پێوەندییەكی تەلەفۆنی پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم 15ی تەمووز، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كرد.

لە پێوەندییەكەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق هیوای سەركەوتنی بۆ سەرۆك وەزیران و كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خواست و گوتی" ئومێدەوارین هەرچی زووترە بە كردەوە دەست بە هەنگاونان بۆ چارەسەری هەموو كێشە هەڵواسراوەكان بكرێت و بەیەكەوە هاوكاربین بۆ ئەوەی تواناكانمان بخەینە ئاراستەیەك كە بە سوود و قازانجی هەرێمی كوردستان و  عێراق بێت بە گشتی و خزمەتێكی شایستەی هاووڵاتییان بكرێت. 

ڕۆژی 10ی تەمووز، مەسروور بارزانی بە دەنگی 88 پەرلەمانتار بووە سەرۆك وەزیرانی كوردستان. هاوكات بڕیارە سبەی شاندێكی كوردستان بۆ دەست پێ كردنی گفتوگۆ لەسەر كێشەكان سەردانی بەغدا بكەن.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:09:38:15/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 2496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌