پێگه‌ی "میدیابار"ی فڕه‌نسی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی ترافیكی ماده‌ی هۆشبه‌ر و داتای گه‌شتیاران له فڕۆكه‌خانه‌كانی دنیا بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه فڕۆكه‌خانه‌كان بوونه‌ته گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی بازرگانی به هۆشبه‌ره‌كان و گواستنه‌وه‌ی داتا و زانیارییه نهێنییه‌كان له‌باره‌ی پێشكه‌وتنی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا و پارچه‌ی ئامێره‌كان، كاتێك سیخوڕانی وڵاتان له وڵاتێكی تری ده‌دزن و بۆ وڵاتی خۆیان ده‌یگوازنه‌وه.
له ڕاپۆرتی ئه‌و دامه‌زراوه‌ی فڕه‌نسا هاتووه، كه بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی پێویست، هه‌ریه‌ك له فڕه‌نسا و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌ستیان به جموجۆڵ و ڕێوشوێنی تایبه‌ت كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل له فڕۆكه‌خانه‌كان توندتر بكه‌ن و به وردی لێی بكۆڵێنه‌وه، به تایبه‌ت له بواری گواستنه‌وه‌ی داهێنان و پیشه‌سازی پێشكه‌وتوو، كه سیخوڕان به‌رده‌وام ئامانجیانه و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان و داتاكانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ڕێژه‌ی دزینی داهێنان و پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیا و ماده‌ی هۆشبه‌ر له فڕۆكه‌خانه‌كانی دنیا زۆر زیادی كردووه و ئه‌وانه‌یشی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، ڕێوشوێنی تایبه‌ت و نهێنیان دۆزیوه‌ته‌وه، تا ئامێره‌كانی پشكنینیش نه‌توانن ئه‌و كه‌لوپه‌ل و ماده یاساغانه ئاشكرا بكه‌ن و تیمی ته‌ناهی فڕۆكه‌خانه‌كان پێی بزانن.
له داتاكانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فڕه‌نسا هاتووه، كه فڕۆكه‌خانه‌ی شارل دیگۆل له فڕه‌نسا زۆرترین هه‌ڵمه‌تی به یاساغبردنی كه‌لوپه‌له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی لێ ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه ده‌ست به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توندتر كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ ڕێ له‌و باند و تۆڕه مافیایی و سیخوڕانه بگرێ كه له ئه‌وروپاوه ده‌یانه‌وێ له ڕێی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌وه بگه‌نه‌وه وڵاته‌كانیان و ئه‌و نهێنیانه‌ی دزیویانه بیگه‌یه‌ننه‌وه خاكی خۆیان، هاوكات بانده‌كانی مامه‌ڵه‌كردن به هۆشبه‌ره‌كان هه‌ڵمه‌ته‌كانیان فره‌وانتر بووه و كه‌سیش تا ئێسته ئه‌و شێوازه نوێیه‌ی پێ ئاشكرا نه‌كراوه، كه بانده‌كان به نێو ئامێری پشكنینه‌وه ماده‌ی هۆشبه‌ر و كه‌لوپه‌لی قه‌ده‌غه‌كراو ده‌گوازنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س هه‌ستی پێ بكات.
یه‌كێك له‌و ڕێوشوێنانه‌ی كه گیراوه‌ته‌به‌ر توندكردنی هاتوچۆ و گفتوگۆ و لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌شتیاران و سه‌ردانكه‌ران كه به فڕۆكه‌خانه‌كان گه‌شت ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌مه به بڕوای شاره‌زایانی ئابووری و گه‌شتیاری زیان به كه‌رتی گه‌شتیاری ئه‌و وڵاتانه ده‌گه‌یه‌نێت و خه‌ڵكی به ته‌واوی بێزار و بێتاقه‌ت ده‌بن، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاتان سوورن له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری ئه‌و ڕێوشوێنانه و به هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێ وڵاته‌كانیان و فڕۆكه‌خانه‌كانیان ببێته ترافیكی تۆڕه‌كانی مافیا تا به ویستی خۆیان هه‌رچی بیخوازن بیگوازنه‌وه و هاتوچۆی پێ بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌و ڕێوشوێنانه له فڕۆكه‌خانه‌كان گیرایه‌به‌ر، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی پێشتر ده‌ستی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان كه‌وتبوو، ته‌نیا زانیاری بوو، به‌ڵام پاشان به واقیعی بۆیان ڕوون بووه‌وه، كه ئه‌و زانیارییانه به ته‌واوه‌تی ڕاستین و كاری زۆر سه‌یر و تاوانی زۆر گه‌وره له فڕۆكه‌خانه‌كان ئه‌نجام ده‌درێ و ماده‌ی زۆر قاچاغ و قه‌ده‌غه‌كراو هاموشۆی پێ ده‌كرێ، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی قوتابییه‌كی نێجیری له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌مستردام گیرا، كه له نێو جلی ژێره‌وه‌ی، ماده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی په‌نتریتی حه‌شاردا بوو و ئاشكرا بوو.
ساڵێك پێش ئێسته‌یش ڕێكخراوی تیرۆریستی قاعیده له دوورگه‌ی عه‌ره‌ب چه‌ند بۆمبێكی حه‌شاردراوی به فڕۆكه‌یه‌ك بۆ شیكاگۆ گواسته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی پێ له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام بدات، به‌ڵام له دوا چركه‌سات پیلانه‌كه ئاشكرا بوو و تیمه‌كه گیران، هاوكات له لاپتۆپێك له‌میانه‌ی گه‌شتی فڕۆكه‌یه‌ك بۆ مه‌گدیشۆ، بۆمبێك كه له‌ناو لاپتۆپه‌كه دانرابوو، ته‌قییه‌وه. به‌وهۆیه‌وه فڕۆكه‌كه ناچاربوو به شێوه‌یه‌كی به په‌له بنیشێته‌وه و حاڵه‌تی فریاكه‌وتن ڕابگه‌یه‌نێت.
به‌رپرسانی ته‌ناهی و كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی ته‌ناهی
فڕۆكه‌خانه‌كان تووشی شۆك بوون و نازانن چۆن چۆنی ئه‌و جۆره بۆمب و ماده قه‌ده‌غه‌كراوانه ده‌گاته ناو فڕۆكه‌كان، ئه‌مه له كاتێكدایه سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كان به نێو ئامێری پشكنینی تیشكی "سۆنار" تێپه‌ڕ ده‌بن!
ئۆلیڤییه شوبان توێژه‌ر و نووسه‌ری په‌رتووكی هه‌واڵگری و ته‌ناهی له‌وباره‌وه گوتی، گرووپه مافیاكان بوونه‌ته حكوومه‌تی یه‌كجار مه‌زن و به ده‌سه‌ڵات له دنیا، بۆیه فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌نده‌ره‌كان شوێنی مامه‌ڵه و گواستنه‌وه‌ی كاڵا قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانیانه، ئه‌وان كه‌سانی هێنده زیره‌كیان له ڕیزدایه كه ده‌توانن بۆمب و هۆشبه‌ر به جۆرێك بشارنه‌وه كه ته‌نانه‌ت پێشكه‌وتووترین ئامێره‌كانی پشكنینیش ناتوانێ ئاشكرایان بكات.
ئه‌و ده‌ڵێ، هۆكارێكی تری تێپه‌ڕینی ئه‌و كه‌لوپه‌له قه‌ده‌غه‌كراوانه بۆ زۆری گه‌شتیار ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ نموونه ساڵانه 70 ملیۆن گه‌شتیار له فڕۆكه‌خانه‌ی شارل دیگۆل گه‌شت ده‌كه‌ن و كارێكی ئه‌سته‌مه سه‌رجه‌میان به وردی و جیا له ئامێره‌كان بپشكنرێن، تا نهێنی و پیلانی ئه‌و جۆره له گواستنه‌وه‌یه ئاشكرا بكرێ، كه بێ ئه‌وه‌ی ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه‌كان هه‌ستی پێ بكه‌ن، ئه‌وان كه‌لوپه‌له یاساغه‌كان ده‌گوازنه‌وه.