دوای ڕه‌زامه‌ندی و فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كۆشكی سپی به فه‌رمی كاندیدكردنی مارك ئه‌سپه‌ری بۆ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا كاندید كرد و بڕیاره سبه‌ی سێشه‌م ئه‌نجوومه‌نی پیران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆ ببێته‌وه و كاندیده‌كه‌ی تره‌مپ بخه‌نه ده‌نگدانه‌وه، تا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێ و په‌سه‌ند بكرێت.
پێشتر له مانگی حوزه‌یران /یۆنیۆی 2019ه‌وه تره‌مپ ئاشكرای كرد، كه وه‌زیری سوپا " مارك ئه‌سپه‌ر" بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا كاندید ده‌كات، هاوكات دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، كه له داهاتوویه‌كی نزیك زانیاری و داتای پێویست ده‌برێته كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكاوه، له‌باره‌ی وه‌زیری نوێی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا.
دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پاتریك شاناهان وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به وه‌كاله‌ت،
ئه‌سپه‌ر به وه‌كاله‌ت وه‌ك وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به‌كاربوو.
پاش وازهێنانی جێمس ماتیس یه‌كه‌م وه‌زیری به‌رگری حكوومه‌تی تره‌مپ، پاتریك شاناهانی جێگری به وه‌كاله‌ت دانرا و بڕیاربوو تره‌مپ كاندیدیشی بكات بۆ به فه‌رمی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناوخۆیی خێزانه‌كه‌ی، شاناهان ده‌ستی له پۆسته‌كه كێشایه‌وه.
میدیاكان باسیان له‌وه ده‌كرد، كه تره‌مپ مه‌به‌ستیه‌یتی د‌یڤید نۆركویست چاو‌دێر و پشكنه‌ری گشتی پنتاگۆن ده‌كاته جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌مشێوه‌یه پۆسته به‌تاڵه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری پڕ ده‌كاته‌وه.
مارك ئه‌سپه‌ر له جه‌نگی كه‌نداو دژی عێراق به‌شداری كردووه و یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه له گرووپی ڕایسۆن بۆ دروستكردنی چه‌ك و پیشه‌سازی پێشكه‌وتوو كاری كردووه.