وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م وه‌ڵامی سزاكانی یه‌كێتیی ئه‌وروپای دایه‌وه و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه به‌رده‌وام ده‌بێ له كاره‌كانی بۆ گه‌ڕان و ده‌رهێنانی گازی سروشتی له باكوری قوبڕس و به هیچ شێوه‌یه‌ك سزاكان كاریان لێ ناكات و له هه‌نگاوه‌كانیان نایانوه‌ستێنێت.
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كۆمه‌ڵێك سزای به‌سه‌ر توركیا سه‌پاند، له‌وانه پێنه‌دانی قه‌رزی بانكی وه‌به‌رهێنانی ئه‌وروپا و گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی هاوبه‌ش و ئه‌نجوومه‌نی هاوبه‌شی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و توركیا، له‌و سێ بواره‌وه سزای به‌سه‌ر توركیا سه‌پاند، به گشتی سزاكانی ئه‌وروپا به 145.8 ملیۆن دۆلار بۆ سه‌ر توركیا ده‌خه‌ملێنرێن.
سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر توركیا به‌رده‌وام بێ له گه‌ڕان به دوای گازی سروشتی له كه‌ناراوه‌كانی قوبڕس به دوور نازانرێ ئه‌وروپا گورزی تری سزا به‌سه‌ر توركیا بسه‌پێنێت و به ته‌واوی گه‌مارۆی بدات، ئه‌مه‌یش به مانای دروستبوونی گرژی و تێكچوونی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و به ته‌اووی دووركه‌وتنه‌وه له یه‌كتر.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
توركیا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به توندی سزاكانی ئه‌وروپای بۆ سه‌ر ئه‌نكه‌ره ڕه‌ت كرده‌وه و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌نكه‌ره به هیچ شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه له گه‌ڕان و پشكنین له ئاوه‌كانی كه‌ناراوی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی قوبڕس ناكات، چونكه له‌وێ حكوومه‌تێكی تر هه‌یه و ئه‌وان خۆیان داوایان له توركیا كردووه و ئێمه‌یش به هیچ شێوه‌یه‌ك نه لێی په‌شیمان ده‌بینه‌وه و نه له ناوچه‌كه‌یش دوور ده‌كه‌وینه‌وه.