دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ مەسیحییەکان یەکلایی بۆتەوە

:: AM:10:23:16/07/2019 ‌

نوێنەرێکی مەسیحییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رای دەگەیەنێت، دوای ئەوەی پۆستی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و پۆستی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمیش دراوە بە کەسێکی مەسیحی، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤیش ھەر بۆ پێکھاتەی مەسیحی دەبێت.


ئەمڕۆ سێشەم 16ی تەمووز، رۆمیۆ ھەکاری نوێنەری پێکھاتەی مەسیحی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ "وشە" ئاشکرای دەکات، دوای پێدانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و پۆستی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بە پێکھاتەیمەسیحی،بڕیار دراوە جگە لەوانەش دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بدرێتە پێکهاتەی مەسیحی.

 

نوێنەری مەسیحییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ئامادە نەبوو ناوی ئەو کاندیدەی پێکهاتەکەیان ئاشکرا بکات کە بڕیارە وەک سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی حکوومەتی هەریمی کوردستان دابندرێت.


رۆمیۆ ھەکاری دووپاتی دەکاتەوە، بڕیارە جگە لەوەش کۆمەڵێک پۆستی دیکە وەک راوێژکار و بریکاری وەزارەتەکان بدرێتە پێکھاتەی مەسیحی و چاوەرێ دەکرێت تا ھەفتەی داھاتوو ئەوەش یەکلایی بکرێتەوە ، چونکە داواکاریمان پێشکەش کردووە چەند پۆستێکی دیکە بدریت بە پێکھاتەی مەسیحی.

 


هەولێر/ بڵند ئیبڕاهیم

 



وشە - هیدایه‌ت جان