به‌هۆی ئه‌وه‌ی جارێ قسه نازانن، زۆرجار به گریانی منداڵه‌كانی ده‌وروبه‌رمان باوه‌ڕ ناكه‌ین و ده‌ڵێین ڕاست ناكا، بیانوو بۆ گریان ده‌دۆزێته‌وه، ده‌نا نه برسییه‌تی نه خه‌وی دێ و نه پیسه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وانه هۆكاری زۆر ساده‌ن و له پشت هه‌موو جۆرێكی گریانی منداڵه‌كانه‌وه هۆكاری تایبه‌ت هه‌یه.
مه‌ڵپه‌ڕی
suqrm بڵاوی كرده‌وه، منداڵ كاتێك ده‌گری، به‌پێی جۆر و ماوه‌ی گریانه‌كه‌ی ده‌ری ده‌خات بۆ چی ده‌گری و هۆكاری گریانه له‌ناكاوه‌كه‌ی چییه؟:
_ ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی پێنج تا شه‌ش چركه گریا و دواتر بۆ ماوه‌ی 20 چركه وه‌ستا و دووباره ده‌ستی پێ كرده‌وه، ئه‌وا ئه‌م گریانه پچڕپچڕه‌ی مانای وایه هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كا و ده‌یه‌وێت له‌لای بیت.
_ ئه‌گه‌ر گریا و چوویته لای گریانه‌كه‌ی زیاتر بوو و به خێرایی هاواری كرد و سه‌ری جووڵاند، مانای وایه برسییه‌تی و ده‌یه‌وێ هه‌ر ئێسته خۆراكی پێ بده‌ی.
_ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ گریانه‌كه‌ی ده‌ستی بۆ چاو و گوێی ده‌برد و ده‌یخوراند، مانای وایه خه‌وی دێت.
_ ئه‌گه‌ر به ده‌نگی به‌رز گریا و هاوار له دوای هاوار زیاتری ده‌كرد، مانای وایه ئازاری هه‌یه و به‌په‌له سه‌یری بكه بزانه كوێی زیانی به‌ركه‌وتووه.
_ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ گریانه‌كه‌ی قاچ و ده‌ستی به‌رز ده‌كرده‌وه و ده‌یجوڵاند، واتا هه‌ست به نائارامیی ده‌كات و ده‌یه‌وێت بیگۆڕیت، ڕێشی تێده‌چێت سه‌رما یان گه‌رمای بێت.
_ ئه‌گه‌ر گریانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌شه‌یی و شت شكانی تێدا بوو، مانای وایه به‌ده‌ست غازاته‌وه ده‌ناڵێنێ.
_ گریانه‌كه به شێوه‌ی نامۆ و سه‌یر بێت و نه‌توانی به‌سه‌ریدا كۆنترۆڵ بیت، مانای وایه بێزار بووه له‌و ده‌وروبه‌ره‌ی ئێسته‌ی و داوای چوونه ده‌ره‌وه داكات، جا ئه‌گه‌ر ته‌نیا شه‌قامیشی پشان بده‌ی چاك ده‌بێت.