دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا پشتیوانی خۆی لە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران دووپات دەکاتەوە کە دوێنێ لە یەکەم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ نەهێشتنی رۆتینات و دەوام لە دامودەزگاکانی حکوومەت دەری کرد.
ئەمڕۆ سێشەم 16ی تەمووز لە راگەیەندراوێکدا دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکات،ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ بڕیاره‌كانی ئەنجوومەنی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی ده‌زانی به ئاراسته‌ی شه‌فافیه‌ت و ڕێكخستنی كاری فه‌رمانگه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین.
زیاتر روون کراوەتەوە، رۆژی دوشه‌ممه 15 ی ته‌مووز ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئاسایی خۆی، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد به ئاڕاسته‌ی پرسی شه‌فافیه‌ت و ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروبار و ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین و ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان بۆ ڕایی كردنی كاره‌كانیان و یه‌كلا كردنه‌وه‌ی سكاڵای هاووڵاتییان.
لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێمه له‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ وێڕای به‌رز نرخاندنی ئه‌و بریارانه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانه له‌هه‌مان كاتدا پتشیوانی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تایه‌كه بۆ به ئاڕاسته‌ی بردنی كاروباری ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كاری دامەزراوەیی "مۆسساتی" كه ده‌رفه‌تێكی گرنگه بۆ ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان و نه‌هێشتنی واسیته و ڕۆتین و خزمێنه و كاری نایاسایی.
"ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه به‌شێكی ئه‌و بریارانه په‌یوه‌ستن به‌بابه‌تی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری و پاراستنی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه به‌ده‌ر كراون و پێویستیان به‌پاراستن هه‌یه له‌فه‌رمانگه‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و به پێ ی یاسا ڕێگه نه‌دراوه بۆ بڵاو كردنه‌وه‌و گواستنه‌وه‌یان ، ئێمه لێره‌دا دووباره جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به جێ به‌جێ كردنی یاسای مافی به‌ده‌ست هێنانی زانیاری ژماره 11ی ساڵی 2013 و ده‌ركردن و گشتاندن و بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕێنماییه‌كانی ئه‌و یاسایه رۆڵی گرنگی ده‌بینی له هه‌نگاونان به ئاڕاسته‌ی شه‌فافیه‌ت و ده‌ستكه‌وتنی زانیاری و جێبه‌جێ كردنی به‌شێكی ئه‌و بڕیارانه" لە راگەیەندراوەکەدا وا نووسراوە .
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا دووپات لەوە کراوەتەوە، هیوادارین ئەنجوومەنی وه‌زیران له‌هه‌نگاوه‌كانی تری له‌داهاتویه‌كی نزیك به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ری پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و قه‌رزه‌كانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان لای حكومه‌ت بكات و كێشه هه‌لپه‌سێردراوه‌كانیش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند به‌ده‌ستورو دیالۆگ چاره‌سه‌ربكات له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ، له‌كۆتایشدا به ووردی چاودێری جێ به‌جێ كردنی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و بڕیارانه بكات و رێگه نه‌درێت چیتر كاری هاووڵاتییان دوا بكه‌وێ و ڕێگری له به‌رتیل و رۆتین بگیرێ ، ئه‌وه‌ش به ئاڕاسته‌ی بونیات نانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شارستان و حكومه‌تێكی به‌تواناو به‌هێز و خزمه‌تگوزار بۆ هاووڵاتییان.