شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەت گەیشتە بەغدا و لەگەڵ ھەرسێ سەرۆكایەتی عێراق كۆ دەبنەوە.
دوێنى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاریدا بۆ پێشاندانى نیاز پاكى كوردستان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان شاندێكى حكوومه‌ت سه‌ردانى به‌غدا بكات.
مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكایه‌تى شانده‌كه ده‌كات و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت و فرسەت ئەحمەد وەزیری داد و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێششمەرگە و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئه‌ندامى شانده‌كه‌ن.
بڕیاره شانده‌كه‌ى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق كۆ ببێته‌وه.
گرنگترین ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌ن بریتیین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
1.پرسی هه‌نارده و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی نه‌وت و گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان و ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و گاز.
2.پرسی بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
3.كێشه‌ی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140.
4.بودجه و چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شێك له سیسته‌می به‌رگری عێراق.
5.دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی.
6.پشكی كورد له سوپا و دامه‌زراوه‌كانی عێراق، ڕاگرتنی ته‌واوفق و ته‌وازن له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت.