كۆبوونه‌وه‌كانى شاندى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سروور بارزانى له به‌غدا به‌رده‌وامه و ئێسته كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ستى پێ كرد.
مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان ئه‌مڕۆ به یاوه‌رى شاندێك سه‌ردانى به‌غداى كرد، سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان ده‌یه‌وێ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا خێراتر بكات.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیشى بۆ به‌غدا شانده‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق كۆبوونه‌وه و دواتر كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان ئه‌نجام دا.
له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گفتوگۆ له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كرێ و دووپات له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنى ده‌ستوور ده‌كرێته‌وه.