ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه هاوكات ئه‌ندامى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ته بۆ به‌دواداچوونى كێشه‌ى ده‌رمان ڕاى گه‌یاند، جۆرێك ده‌رمانى مه‌ترسیدار هاتووه‌ته بازاڕه‌كانى كوردستان و كۆمپانیایه‌كیش به‌و هۆیه‌وه ده‌درێته دادگا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ى تهمووز، زانا مه‌لا خالید ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له په‌رله‌مانى كوردستان لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمان پێكهێناوه به كێشه‌ى ده‌رمان بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ى له‌و سێكته‌ره‌دا هه‌یه.
ڕوونیشى كرده‌وه كه تا ئێسته چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان كراوه و كێشه‌كان ڕوون كراوه‌ته‌وه، له داهاتوویش كارى زیاتر له‌سه‌ر پرسى ده‌رمان ده‌كرێ.
ئه‌ندامه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان گوتى، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى ده‌رمان ده‌هێننه كوردستان ناڕازین له مه‌رزه‌كان و هێنانى ده‌رمان، چونكه پێیان وایه ماوه‌یه‌كى زۆر له كۆگاى مه‌رزه‌كان ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یش كاریگه‌رى له‌سه‌ر كوالیتى ده‌رمانه‌كه ده‌كات.
زانا مه‌لا خالید له‌باره‌ى جۆره ده‌رمانێكى تایبه‌ت به شێرپه‌نجه كه بڵاو بووه‌ته‌وه و له هه‌ندێك نه‌خۆشخانه‌یش به‌كار هاتووه، ئاماژه‌ى به‌وه كرد، جۆرێك ده‌رزى به‌بێ هیچ نووسراوێك و له سه‌ر پاكهتهكهیشى هیچ نه‌نووسراوه له چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌كارهاتووه كه تایبه‌ته به شێرپه‌نجه. زیاتر ئاشكراى كرد، زیاتر له هه‌زار و 50 ده‌رزى له‌و جۆره كڕدراوه كه گومانى زۆرى له‌سه‌ره.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى پارتى گوتى، به‌هیچ جۆرێك ناكرێ به‌مجۆره ده‌رمان بكڕدرێ و ئێسته هه‌موو ڕێوشوێنێك به‌رانبه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه گیراوه‌ته به‌ر كه ده‌رمانه‌كه‌ى هێناوه و ده‌درێته دادگا.
هه‌روه‌ك دووپاتى له‌وه كرده‌وه كه نرخى ده‌رمانه‌كه له بازاڕه‌كاندا خهیاڵیایه و بڕى ئه‌و پارهیشى هه‌زار و 50 ده‌رزى پێ كڕدراوه بریتییه له ملیارێك و 188 ملیۆن دینار و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه خه‌رج كراوه.