كۆمپانیای مۆتۆڕۆلا له پێشانگا تایبه‌تییه‌كانیدا نوێترین مۆبایلی نمایش كرد و وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه، دیزاینێكی جیاوازی له‌م مۆبایله‌دا به‌كارهێناوه و شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌هێزترین سیسته‌م كه به‌نیازه تێیدا به‌كاربهێنێت.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می مۆتۆڕۆلا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای مۆتۆڕۆلا نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی "Motorola P50" ئاشكرا كرد كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌یخاته بازاڕه‌وه، كۆمپانیاكه دیزاینی مۆبایله‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی گۆڕیوه و دیزاینێكی تازه‌ی تێدا به‌كارهێناوه كه پێشووتر له به‌رهه‌مه‌كانی تردا نه‌بینراوه.
كۆمپانیاكه تا ئێسته له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه ڕامی چوار گێگابایت هه‌یه، جگه له‌وه هیچ تایبه‌تمه‌ندی تر ئاشكرا نه‌كراوه و سه‌باره‌ت به نرخه‌كه‌یشی هیچی نه‌گوتوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوتوه كه مۆبایلێكی ناوازه ده‌بێ له‌گه‌ڵ سیسته‌مێكی ناوازه كه خاوبوونه‌وه‌ی نییه و ده‌توانێت ركابه‌ری هواوی و گالاكسی و ئایفۆن بكات.
"مۆتۆڕۆلا"، كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه سه‌ره‌تا له بواری رادیۆ و ئامێری بێ ته‌ل كاری كردووه، هه‌روه‌ها به‌ناوبانگترین كۆمپانیای رادیۆ و ئامێره بێ ته‌له‌كانی Victorola بووه له ساڵی 1930 بۆ 1940 كه خۆی كۆمپانیاكه له 25ی تشرینی دووه‌می 1928 له‌سه‌ر ده‌ستی دوو برا كه ناویان "پۆڵ گاڵڤین" و "جۆسێڤ گاڵڤین" بووه دامه‌زراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجی.