دوای ئه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كانی ئه‌پڵ كه‌وتوبوونه ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هاككردنه‌وه له‌ڕێی به‌رنامه‌یه‌كه‌وه به‌ناوی "زووم" كۆمپانیاكه له‌ڕێی ئه‌پده‌یته‌وه ئه‌مه‌ی ڕاگرت.
ماڵپه‌ڕی "
theverge" بابه‌تێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر كۆمپانیای ئه‌پڵ و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی پێشوو هاككه‌ره‌كانی سیسته‌می "ماك" له‌ڕێی به‌رنامه‌یه‌كه‌وه به‌ناوی "زووم" سكێره‌تی سیسته‌مه‌كه‌یان شكانبوو و به ئاره‌زووی خۆیان له‌ڕێی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه ده‌چوونه ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌وه.
ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له ئه‌پڵ له‌خۆیه‌وه داونله‌ود ده‌بوو بۆ ناو كۆمپیوته‌ره‌كان، هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆر له به‌كارهێنه‌ران بێ‌ئاگان له‌م به‌رنامه‌یه، چونكه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه گشتییه‌كه پیشانی نادات و پێویسته بگه‌ڕێی بۆی، چونكه ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌بێته هۆی لاواز كردنی سكێره‌تی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت و هاككردن ئاسان ده‌كات.
ئه‌مه‌یش وای كرد ئه‌پڵ له‌ڕێی ئه‌پده‌یتێكه‌وه كه ئه‌مرۆ بڵاوی كرده‌وه ئه‌م به‌رنامه‌یه ڕابگرێت و وا بكات سیسته‌مه نوێیه‌كه‌ی به‌بێ بوونی كێشه و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كاربكات.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.