پۆلیسی هەولێر: 11 كەس بەتۆمەتی لەشفرۆشی گیراون

:: PM:09:20:16/07/2019 ‌
گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕای گەیاند، لەماوەی ئەم ساڵدا 11 كەس بە تۆمەتی لەشفرۆشی لە هەولێر گیراون و تەنیا یەك لەوانە خەڵكی هەرێمی كوردستان بووە.

ئەمڕۆ سێشەم 16ی تەمووز، هۆگر عەزیز گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بە "وشە"ی ڕاگەیاند، لەماوەی ساڵی 2019 لەلایەن بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر و دەزگا پێوەندیدارەكانی تر ژمارەیەك لەشفرۆش لە هەولێر گیراون.

ڕوونیشی كردەوە كە ژمارەی ئەو لەشفرۆشانەی گیراون 11 كەسە. هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، تەنیا یەك لەشفرۆش لەوانە خەڵكی هەرێمی كوردستانەوە و ئەوانەی تر عەرەب یان ئێرانین.

گوتەبێژەكەی پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، زۆربەی ئەو لەشفرۆشانەی گیراون لە شوقە و هۆتێلەكان بوون و ماڵی تایبەت بە لەشفرۆشیان نەبووە.

بەپێی یاسا و عورف لە هەرێمی كوردستان كاری لەشفرۆشی قەدەغە كراوە و لەماوەی ڕابردوویشدا ژمارەیەك باندی تری لەشفرۆشی گیران كە زۆربەیان خەڵكی ئێران بوون.







وشە - سه‌رخێڵ هاشم