گۆرانیبێژى ناودارى لاو نەڤید زەردی له پێگهى تایبهتى خۆیهوه له تۆڕى كۆمهڵایهتى ئینستاگرام ئهوهى ئاشكرا كردووه كه نوێترین گۆرانیی بە ناوی "وەرەوە" به شێوهى كلیپ بهمنزیكانه بڵاو دەکاتەوە و پێشکەشی هەوادارەکانی دەکات.
گۆرانیبێژ "نەڤید زەردی" لە پێگهى فهرمى خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاشكراى كردووه كه سبهى چوارشەم 17ى تهمووز، ڤیدیۆ کلیپێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە بە ناوی "وەرەوە" و پێشکەش بە هەوادارانی دەکات.
تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن "رەنج سەنگاوی" نوسراوە، ئاوازی گۆرانییەکە لەلایەن نەڤید خۆیەوە دانراوە، کاری دەرهێنانیشی لەلایەن "ڤیکتۆر، مەزلومۆتۆ" بۆ ئەنجامدراوە.
نەڤید زەردی خەڵکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ساڵی 2004 ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و توانیوویەتی لە ڕێگەی گۆرانییەکانییەوە هەوادارێکی زۆری هەبێت، کۆمەڵێک ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە، جگە لەوەیش چەندان کۆنسێرتی لە شارە جیاوازەکان ساز کردووە.