ڕۆژنامه‌یه‌كی له‌نده‌نی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی بۆ به‌غدا هه‌نگاوێكی گرنگ و ئه‌رێنی بوو و نیشان و ئاماژه‌ی ڕوون بوون بۆ به‌غدا كه هه‌ولێر خواست و ویستی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وه‌یه كه كێشه‌كان به گوێره‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن.
ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه دیداره‌كانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق، خۆی له تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت و بودجه و مووچه و پرسی كه‌ركووك و دانانی پارێزگار و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌بینییه‌وه.
به‌رپرسان و سیاسییه‌كانی به‌غدایش ئه‌م هه‌نگاوه به سه‌ره‌تاییه‌كی باش ده‌بینن، بۆ چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی كێشه‌كان و نه‌هێشتنی ناكۆكی و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌كه گوتی، هه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی هه‌موو ڕووداوێك له هه‌ڵوێستی سه‌رۆك بارزانییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
زیاتر گوتی، ئێسته ده‌رفه‌تێكی تر له پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك به ئاشتی هه‌مووان پێكه‌وه بژین و سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێ و به‌غدایش به پشت به‌ستن به ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆیه كوردستان به خۆشحاڵییه‌وه ده‌یه‌وێ ئه‌و ده‌رفه‌ته به سوود و قازانجی هه‌ردوو بكه‌وێته‌وه و كۆتایی به كێشه‌كان بێت.
له به‌یاننامه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق دوای دیداریان له‌گه‌ل سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه باس له دۆخی سیاسی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی كراوه، بابه‌تی سه‌ره‌كی دیدارهكانیشیان باسكردنی چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان بووه، له ژێر ڕۆشنایی ده‌ستوور، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش لیژنه‌ی هاوبه‌ش و ڕوانینی هاوبه‌ش هه‌یه و ده‌توانرێ به گفتوگۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت.
دوێنێ سێشه‌م شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه به‌غدا و هه‌ریه‌ك له قوباد تاڵه‌بانی و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د و شۆڕش ئیسماعیل و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د و فه‌وزی حه‌ریری یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانیان ده‌كرد و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵحی سه‌ركۆماری عێراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه.
سه‌ردانه‌كه به یه‌كه‌م هه‌نگاوی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێ، پاش پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مانا و ئاماژه‌یه‌كه بۆ به‌غدا كه هه‌ولێر ئه‌مجاره‌یش ده‌یه‌وێ كێشه‌كان له ڕیشه‌وه چاره‌سه‌ر بكات و خواست و ئاره‌زووی هه‌یه تا به ته‌واوی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێ و كۆتایی به ناكۆكییه‌كان و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان بێت.