بۆ یه‌كه‌م جار كۆمپانیای ئۆپۆ هه‌ڵده‌ستێ به تازه‌كردنه‌وه‌ی مۆبایلێكی له‌سه‌ر دیزاینێكی تایبه‌ت كه ئه‌ویش دیزاینی به‌رشه‌لۆنایه و ده‌ڵێ، ئه‌م مۆبایله تایبه‌ته به هه‌وادارانی به‌رشه‌لۆنا.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر نوێترین دیزانی مۆبایله‌كه‌ی و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئۆپۆ به رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنا مۆبایلی "Oppo Reno 10X Zoom"ی دووباره تازه كرده‌وه به دیزاینێكی تایبه‌ت به یانه‌كه و ده‌ڵێ، ئه‌م مۆبایله تایبه‌ته به هه‌وادارانی به‌رشه‌لۆنا.
ئۆپۆ ته‌نیا مۆبایله‌كه‌ی به دیزاین و لۆگۆی به‌رشه‌لۆنا دروست كردووه، ئه‌گینا هه‌مان دیزاینی مۆبایله كۆنه‌كه‌ی داناوه و هه‌مان هێزیشی هه‌یه كه پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی 855 گێگاهێرتزه و ڕامیشی هه‌شت گێگابایته و شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه كه 6.60 ئینجه، جگه له‌وه‌یش سێ كامێرای هه‌یه كه وێنه ده‌گرن به 48 مێگاپێكسڵ.
"ئۆپۆ" یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2001 دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی "چێن مینگ یۆنگ"، به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2004 به‌ناوبانگ بوو به‌رهه‌مه‌كانی لای خه‌ڵك ناسران، هه‌روه‌ها ئێسته كۆمپانیای ئۆپۆ یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی رۆژانه هه‌زاران به‌رهه‌میان ده‌فرۆشرێت و پاره‌یه‌كی زۆریش به‌ده‌ست دێنن.