وەزارەتی دەرەوەی توركیا: كارمەندێكمان لە دەرەوەی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر كوژراوە

:: PM:05:03:17/07/2019 ‌
وەزارەتی دەرەوەی توركیا ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی ڕووداوەكەی ئەم نیوەڕۆیەی هەولێر بڵاو كردەوە كە تیایدا كارمەندێكی كونسوڵخانەی توركیا گیانی لەدەستدا.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەم 17ی تەمووز، لە یەكێك لە ڕێستۆرانتەكانی هەولێر تەقە لە چەند كەسێك كراوە و لە ئەنجامدا چەند كارمەندێكی كونسوڵخانەی توركیا بریندار بوون و یەكێكی تریش گیانی لە دەست داوە.

ئاژانسی ئانادۆڵۆی توركی بڵاوی كردووەتەوە كە وەزارەتی دەرەوەی توركیا راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە باس لەوە كراوە كە ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ كارمەندێكی كۆنسولخانەی توركیا لە هەولێر كاتێك لە دەرەوەی بینای كۆنسولخانەكە بووە بە هۆی تەقەكردنەوە كوژراوە.

" هەوڵەكانمان درێژەی هەیە لە رێگەی بەرپرسانی عێراق و لێپرسراوانی ناوخۆییەوە‌ بۆ بەزووی دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەكە" وەزارەتی دەرەوەی توركیا وا دەڵێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم