هەڵوێستی ئەردۆغان لەسەر كوشتنی كارمەندێكی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر

:: PM:05:40:17/07/2019 ‌
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەبارەی ڕووداوی تەقەكردنەكەی هەولێر و كوشتنی كارمەندێكی كونسوڵخانەی توركیا ڕای گەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و عێراق لەسەر هێڵن بۆ دۆزینەوەی بكەرانی ئەو تاوانە.

ئەمڕۆ چوارشەم 17ی تەمووز، لە یەكێك لە ڕێستۆرانتەكانی هەولێر لە ئەنجامی تەقەكردنێكدا كارمەندێكی كونسوڵخانەی توركیا كوژرا و چەند كارمەندێكی تریش بریندار بوون، دوای ڕووداوەكە ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا سەقامگیری ئاسایشی شارەكەی دووپات كردەوە و ڕای گەیاند، بكەرانی ئەو تاوانە دەگیرێن.

لای خۆیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كوشتنی كارمەندی كونسوڵخانەكەیان لەهەولێر سەركۆنە دەكات.
 
ئەردۆغان ڕای گەیاندووە، پێوەندییەكانمان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و كاربەدەستانی ناوچەكە بۆ هەرچی زوو دۆزینەوەی بكەرانی (رووداوەكە) بەردەوامە.

هاوكات پێش پەیامەكەی ئەردۆغان وەزارەتی دەرەوەی توركیا ڕای گەیاند، كارمەندێكی كونسوڵخانەكەیان لە دەرەوەی كارەكەی كوژراوە.

 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم