توێژینەوەیەكی زانستی گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە پێوەندی لە نێوان زۆر بەكارهێنانی ئامێرە زیرەكەكان لەلایەن باوان و سەرهەڵدانی كێشە لە رەفتار و ئاكاری منداڵاندا هەیە.
وەك رۆژنامەی
"دەیلی مێڵ"ی بەریتانی بڵاوی كردووەتەوە، توێژینەوەكە دەڵێت، زیادەڕۆیی لە بەكارهێنانی هاندی زیرەك لەلایەن باوانەوە بێ ئومێدی و رووخان لای منداڵ دروست دەكات و رەنگە بۆ نۆرەی توڕەیی و گریان پەرە بستێنێت.
توێژینەوەكە لەلایەن توێژەران لە هەردوو زانكۆی ئەلینۆی و میشیگانی ئەمەریكا هاتە سازكردن و 200 خێزانی حاوەن منداڵی گرتەوە و شەش مانگ بەردەوام بوو، مەبەستیش لەو توێژینەوە پێوانی كەمبوونەوەی كارلێككردنی باوان و منداڵانیانە بەهۆی ئالوودەبوون بە تەكنۆلۆجیاوە.
زانایان پێوەرێكیان بۆ ئالوودەبوون دیاری كرد كە بریتییە لە بێتوانایی لە بەرگریكردنی سەیر نەكردنی پەیامەكانی هاتوون و خوێندنەوەیان لەسەر شاشەی مۆبایل، زانیارییەكان ئاماژە دەكەن كە لە ئەمەریكا باوان بۆ ماوەی نۆ سەعاتی رۆژانە ئامێرە زیرەكەكان بەكار دەهێنن و سێیەكی لەسەر مۆبایلە، بۆیە توێژینەوەكە ئاماژە دەكات كە رەفتار و هەڵسوكەوتی خراپی منداڵ پێوەستییەكی بەهێزی هەیە بە ئالوودەبوونی باوان بەتایبەتی دایك لەسەر مۆبایل.
زانایان ئاماژە دەكەن كە ئالوودەبوونی دایك و باوك لەسەر مۆبایل، لەسەر حیسابی چالاكی خێزانی دەبێت وەك یاریكردن و خواردنی خۆراك و ئاماژەیان كرد كە ئەو كاتانە زۆر گرنگن بۆ دروستبوونی كەسایەتی سۆزداری و كۆمەڵایەتی منداڵ.