گێلاس یه‌كێكه له میوه ورده بچوكه ره‌نگ سووره‌كان له رووى ته‌ندروستیه‌وه سوودێكى زۆر به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى بۆ ناوه‌ند و باشه‌ورى ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌رێته‌وه به‌شێكیشى ده‌كه‌وێته هندستان و ولاته یه‌كگرتووه‌كان، گێلاس بۆ چه‌ندان مه‌به‌ست به‌كارده‌هێنرێت وه‌ك میوه یان دروستكردنى شیرینى و شه‌ربه‌ت و شه‌راب.
لێره‌دا باس له سوود و گرنگه‌یه‌كانى گێلاس ده‌كه‌ین بۆ له‌ش.
یه‌كه‌م: شه‌كرى خوێن كۆنترۆڵ ده‌كات، نه‌خۆشى شه‌كره ده‌توانرێت له رێگه‌ى گێلاسه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه ته‌نیا شه‌كرى سروشتى تێدایه و له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى ریشاڵه یارمه‌تى رێكخستنى شه‌كرى خوێن ده‌دات.
دووه‌م: هه‌رسكردن باشتر ده‌كه‌ن، ده‌توانرێت وه‌كو شیرینیه‌ك به‌كاربهێنرێت بۆ رێكخستى كۆئه‌ندامى هه‌رس و رێگریكردن له به‌دهه‌رسى له دوایى ژه‌مه‌كان، به‌تایبه‌تى پێویسته دوایى خۆراكى ناته‌ندروست یان به‌دهه‌رسى و خۆراكى پر له نیشاسته بخورێت، به‌م شێوه‌یه هه‌رسكردن باشتر ده‌كات و رێگه له چه‌ندان گرفتى هه‌رس ده‌گرێت و به‌كتریای سوود به‌خش له ریخۆڵه‌كاندا زیاد ده‌كات.
سێیه‌م: رێگه له قه‌بزى ده‌گرێت، به‌هۆى بوونى برێكى زۆر ریشاڵ یارمه‌تى رێكخستى ریخۆڵه‌كان ده‌دات و بارستایى پیسایى كه‌م ده‌كاته‌وه به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌رسكردن باشتر ده‌كات، باشتر وایه له‌گه‌ڵ گێلاسدا برێكى باش شله بخورێت و راهێنان بكرێت.
چواره‌م: وزه به‌له‌ش ده‌دات، پێكهاته‌ى خۆراكى له گێلاسدا به‌رێژه‌یه‌كى زۆر هه‌یه، یه‌كێك له‌و پێكهاته گرنگانه ڤیتامین بییه. ئه‌م ڤیتامینه زۆر گرنگه بۆ رێكخستن و گۆرینى خۆراك بۆ وزه، هه‌روه‌ها یارمه‌تى هێشتنه‌وه‌ى مێشك و ده‌مار ده‌دات به شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست.
پێنجه‌م: سیسته‌مى به‌رگرى به‌هێز ده‌كات، كاریگه‌رى ڤیتامین سى هه‌یه له‌سه‌ر له‌ش به‌هۆى بوونى ئه‌و پێكهاته خۆراكیه گرنگانه‌ى كه تێیدایه سیسته‌مى به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كات.به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌گه‌ر هاتوو رێژه‌ى ڤیتامین سى زۆربوو ئه‌وه كۆئه‌ندامى هه‌ناسه كه‌متر تووشى هه‌وكردن ده‌بێته‌وه.
شه‌شه‌م: كردارى پیربوون هێواش ده‌كاته‌وه، ڤیتامین سى به‌زۆرى له گێلاسدا هه‌یه به‌شێوه‌ى دژه‌ئۆكسید كه ره‌گه ئازاده‌كان بێلایه‌ن ده‌كات كه زیان به خانه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى پیربوونى پێست بۆیه ئه‌گه‌ر گێلاس به رێژه‌یه‌كى زۆر به‌كاربهێنرێت كرداره پیربوون هێواش ده‌بێته‌وه.