كۆشكی سپی ئاشكرای كرد، كه بڕیاری توركیا بۆ كڕینی سیسته‌می مووشه‌كی ئێس 400، به‌رده‌وامی گرێبه‌ستی فڕۆكه‌ی ئێف 35ی كردووه‌ته كارێكی مه‌حاڵ و له داهاتوویه‌كی نزیكیش فڕۆكه‌وانه توركه‌كان ڕه‌وانه ده‌كه‌ینه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی
كۆشكی سپی هاتووه، كه فڕۆكه‌ی ئێف 35 به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێ وڵاتێك ببێته خاوه‌نی، كه خاوه‌نی سه‌كۆی مووشه‌كی ڕووسی بێت، ئه‌مه پێوه‌سته به ئاسایشی نیشتمانییه‌وه و توانا سه‌ربازییه‌كانمان و چۆنیه‌تیی كاركردنی فڕۆكه‌كان و به ئامانجگرتنیان له‌لایه‌ن سیخوڕانی ڕووسیا له توركیا ئاشكرا ده‌كرێن.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی هاتووه، كه قبووڵكردن و وه‌رگرتن و سووربوون له‌سه‌ر كڕینی ئێس 400ی ڕووسی، دوای ئه‌و هه‌موو هۆشداریییه‌ی به ئه‌نكه‌ره درا، بۆیه ئه‌مه‌ریكایش سووره له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی گرێبه‌ستی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی ئێف 35 به توركیا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و فڕۆكه‌وانه‌كانیش له داهاتوویه‌كی نزیك ڕه‌وانه‌ی توركیا ده‌كاته‌وه، به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كانیش به‌هۆی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی كڕینی ئه‌و سیسته‌مه مووشه‌كییه، توركیا بڕی نۆ ملیار دۆلار زیانی به‌رده‌كه‌وێت.
له باره‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ناتۆ و توركیا دوای ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌نكه‌ره، له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه: بێگومان كاركردنی هاوبه‌شی نێوان توركیا و ناتۆیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست ده‌بێ و چیتر ناتوانرێ ناتۆ و ڕۆژئاوا هه‌ڵمه‌تی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌نجام بده‌ن.