به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌رپرسانی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ست ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید" كه‌وتووه له ڕۆژانی ڕابردوو هێزه‌كانی پاسداران بۆ هێرشكردنه سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات، شه‌ش كیلۆمه‌تر له نزیك چیای سوورێنی سه‌ر به شاره‌دێی سه‌یدسادقی سنووری پارێزگای سلێمانی هاتوونه‌ته ناو خاكی عێراقه‌وه، هاوكات له ناوچه‌كانی سۆرانیش ده‌ستیان به پێشڕه‌وی كردووه و له ناوچه شاخاوییه‌كان جموجۆڵیان هه‌یه.
ئه‌و سه‌رچاوانه دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه هێزه‌كانی
ئێران له ناوچه‌كانی قه‌ندیل و سیده‌كانیش له سێگۆشه‌ی سنووری عێراق-ئێران-توركیا بوونیان هه‌یه و به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه هیچ هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی لێ نییه، بۆیه ئێسته ناوچه‌كه به ته‌واوی بێ كۆسپ و ڕێگرییه له‌به‌رده‌م ئێران و ئه‌وان ده‌ستیان به پێشڕه‌وی كردووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، هه‌رچه‌نده زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر پێشڕه‌وی پاسدارانی ئێران و شكاندنی سنووری عێراق هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌رانبه‌ر توركیا به لێدوان و به‌یاننامه به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رمنانه ده‌ریان بڕی، به‌رانبه‌ر هاتنی ئێران ئه‌و لێدوان و ڕاگهیهنراوانهیشیان بڵاو نه‌كرده‌وه، كه سه‌ركۆنه‌ی هاتنی پاسداران بۆ ناوچه‌كان بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌كه هۆكاری چڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ئێران بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، دوای ئه‌وه دێ كه زانیاری زۆر ورد ده‌ست تاران كه‌وتووه، كه دووپات له دانیشتن و نزیكبوونه‌وه‌ی حزبه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، بۆ ئاماده‌كاری شه‌ڕی ئێران، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی تارانی تووڕه كردووه و بۆیه ده‌سته‌وه‌ستان نابێ و ده‌یه‌وێ به‌ر له‌وه‌ی ئه‌وان ده‌سپێشخه‌ری بكه‌ن، ئه‌و هه‌نگاوه‌كانی خۆی له دژیان بهاوێژێت.