خواردنه‌وه كهوولییه‌كان پڕ كڕیارترین كاڵایه له به‌غدا و ناوچه‌كانی تری عێراق، بۆ میلیشیاكانی شیعه ده‌ستیان به هه‌وڵدان كردووه و ده‌یانه‌وێ به ته‌واوی بازرگانی به خواردنه‌وه كهوولییه‌كان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
خواردنه‌وه و بازرگانی به
كهوولییه‌كان له به‌غدا له دۆخێكی سه‌یر و نامۆدایه، ماوه‌یه‌ك به‌كارهێنانی زۆر سنووردار ده‌كرێ و ماوه‌یه‌كی تریش دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه، كه‌سیش له‌و نهێنییه تێ ناگات، به‌ڵام به گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كان ده‌ركه‌وتووه، كه به‌رپرسان و گرووپه‌كانی سه‌ر میلیشیاكان كه كاری بازرگانی كهوولییه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌و یارییه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خواستی له‌سه‌ر زۆرتر بێ و كڕیاریان به به‌رده‌وام ڕوو له زیادبوون بێ و قازانجیان خه‌یاڵی بێت.
به گوێره‌ی یاسا بازرگانی به خواردنه‌وه كهوولییه‌كان له عێراق به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌یه، بۆیه حكوومه‌ته‌كانی دوای 2003 و ڕووخانی به‌عس له ترسی حزبه ئیسلامییه سیاسییه‌كان هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌بووه، چونكه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بووه، كه دواتر حزبه ئیسلامییه‌كان ئه‌و كارته به‌كاربهێنن و ده‌نگی جه‌ماوه‌ری پێ كۆ بكه‌نه‌وه.
له ماوه‌ی 16 ساڵی ڕابردوو كهوولییه‌كان له نێوان ئازادبوون و قه‌ده‌غه‌كردندابوون، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی ئه‌وه‌ی بازرگانیان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی شیعه بوونه‌ته هاوبه‌ش له‌و بازرگانییه به‌غدا پڕ بووه له خواردنه‌وه كهوولییه‌كان و ئازادییه‌كانیش زیاتر بوون، به‌ڵام ئه‌مه به ملیۆنان دۆلار ده‌خاته گیرفانی میلیشیاكانه‌وه.