ریزبەندی باشترین زانكۆكانی جیهان راگەیەنرا

:: AM:10:51:18/07/2019 ‌

گۆڤاری تایمز ریزبەندی باشترین زانكۆكانی جیهانی راگەیاند و بە پێی ئەو ریزبەندییەش زانكۆی هارڤاردی ئەمەریكی بۆ نۆیەم ساڵی لە دوای یەك لە پلەی یەكەمدا دێت.

زانكۆی هارڤارد خاوەنی 20 هەزار و 595 خوێندكارە و 26%ی ئەو خوێندكارانەش هیی دەرەوەی ئەمەریكان. ئەنستیتیوتی لێكۆڵینەوەی تەكنەلۆژیی ماساچۆست كە ئەویش هەر لە ئەمەریكا هەڵكەوتوە بە پلەی دووەم دێت كە خاوەنی 11  هەزار و 231 قوتابییە.

زانكۆی ئێستانفوردی ئەمەریكی لە پلەی سێیەم و هەر دوو زانكۆی كمبریج و ئاكسفۆردی بەریتانی لە پلەی چوارەم و پێنجەمی ریزبەندییەكەدا هەڵكەوتوون.

زانكۆكانی بێكلی كالیفۆڕنیا، پرینستۆن، یەل، لۆس ئەنجلێسی كالیفۆڕنیا و شیكاگۆ كە سەرجەمیان ئەمەریكین لە پێنجەم تا پلەی دەیەم ناویان هاتووە و زانكۆیەكی ژاپۆنی بە ناوی زانكۆی تۆكیۆ لە پلەی یازدەیەمی ریزبەندییەكەدا جێگەی گرتووەتەوە. ئەو زانكۆیە خاوەنی 25 هەزار و 828 قوتابییە و سەرووی 7%ی قوتابییەكانی بیانین.

زانكۆی ئەنستیتیۆتی تەكنەلۆژیای كالیفۆڕنیا و زانكۆی كۆڵۆمیا لە پلەكانی 12 و 13 و زانكۆی شین هوای چینیش لە پلەی 14 جێگەی گرتووەتەوە و زانكۆی ئان ئاریۆری میشیگان لە پلەی 15 دێت.

زانكۆی تۆرێنتۆی كەنەدا لە ریزبەندی 20 زانكۆكە ناوی هاتووە وباشترین زانكۆی ئوستراڵیا لە پلەی 44ی ریزبەندییەكەدا ناوی هاتووە.



وشە - سلێمان تاشان