كۆمپانیای هۆندا له پێشانگاكانیدا نوێترین ئۆتۆمبێلی نمایش كرد كه به‌نیازه بۆ ساڵی 2020 بیخاته بازاڕه‌وه كه جوانترین دیزاینی تێدا به‌كار هێناوه له‌گه‌ڵ باشترین كوالێتی بزوێنه‌ر.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می هۆندا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هۆندا بۆ سه‌ره‌تاكانی ساڵی داهاتوو نوێترین ئۆتۆمبێل به مۆدێلێكی نوێ ده‌خاته بازاڕه‌وه، ئێسته كۆمپانیاكه دیزاینه‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ئاشكرا كردووه و ده‌ڵێ، "چاوه‌ڕوانی سوپرایزی زیاتر بن".
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌ڕووی دیزاینه‌وه زۆر ناوازه ده‌بێ، هه‌روه‌ها له‌ڕووی هێز و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه زۆر گرینگ‌یان پێ داوه و بزوێنه‌رێكی زۆر گه‌وره‌ی بۆ داده‌نرێت، به‌ڵام تا ئێسته ئاشكرا نه‌كراوه و له‌باره‌ی نرخهكهیشیهوه هیچ زانیارییه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام كۆمپانیاكه دیزاینی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ئاشكرا كردووه و به وێنه داویه‌تییه میدیاكانی دنیا كه ئه‌مه‌یش خه‌ڵكی زۆر سه‌رسام كردووه.
هۆندا كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشووره بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه كه ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیئۆل"، هۆندا له ساڵی 1947 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "چه‌نگ جو یونگ" كه ئێسته كۆمپانیای هۆندا به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت له دنیادا.