له‌گه‌ڵ هه‌موو كێشه و گرفتێكی ته‌ندروستی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونی و هه‌ر بوارێكی تر، كه‌سێك هه‌یه قسه‌یه‌كت بۆ بكات و به چاره‌سه‌ری كێشه‌كتی بزانێت، كه هیچ ڕاست نییه و ته‌نیا دروستكراوه، بۆیه پێویسته باوه‌ڕیان پێ نه‌كه‌یت.
ماڵپه‌ڕی
فۆشیا چه‌ند نموونه‌یه‌كی قسه و چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی به نموونه باس كردووه، كه ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ڵك باوه‌ڕیان پێی هێناوه و به چاره‌سه‌ری كێشه ته‌ندروستییه‌كانیانی داده‌نێن، ڕاستییه‌كه‌ی وا نین و ته‌نیا خورافیاتن.
"شه‌كری قاوه‌یی له شه‌كری سپی باشتره"
تاكه جیاوازی له نێوان شه‌كری قاوه‌یی و سپی‌دا ئه‌وه‌یه، له كاتی دروستكردنی شه‌كری قاوه‌یی دۆشاو به‌كار دێت و له هی سپی‌دا به‌كار نایه‌ت، ئیتر بۆ ده‌بێ قاوه‌ییه‌كه باشتر بێت و زیانی بۆ ته‌ندروستیت نه‌بێ؟.
"هه‌موو كه‌سێك ده‌بێت هه‌شت سه‌عات بخه‌وێت"
به‌پێی ته‌مه‌ن و ماوه‌ی كاركردن و ده‌یان شتی تر، ماوه‌ی كاتی خه‌وی پێویست له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت، كه‌سێك ڕۆژی 10 سه‌عات كار بكات و كه‌سێك به‌رده‌وام له ماڵه‌وه دا‌نیشێت، چۆن ده‌بێ هێنده‌ی یه‌كتر پێویستیان به خه‌و هه‌بێت؟. زانایان له‌مباره‌یه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون، منداڵ هه‌شت بۆ 13 سه‌عات و گه‌وره حه‌وت بۆ نۆ سه‌عات پێویستیان به خه‌وه، ئه‌و ژمارانه‌ش به‌پێی كه‌سه‌كان وه‌ك باسمان كرد ده‌گۆڕێن.
"خوێنی ناو ده‌ماره‌كان شینن"
خه‌ڵك ده‌ڵێن ئه‌و خوێنه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆكسجیندایه سووره و ئه‌وه‌ی بێ ئۆكسجینه شینه بۆیه له ده‌ماره‌كاندا وا ده‌رده‌كه‌وێت، ڕاستییه‌كه‌ی هیچ پێوه‌ندیی به‌وه نییه، چونكه ئه‌و خوێنه‌ی بێ ئۆكسجینه سووری تۆخ و تا ئاستێك جه‌رگییه نه‌ك شین.
"باشترین چاره‌سه‌ر بۆ برین به‌هۆی پێوه‌دانی مێرووه‌وه ماسی جه‌لییه"
كه‌س له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ماسی جه‌لی ده‌ست ناكه‌وێت جێبرینی پێوه‌دانی مێرووه‌كانی پێ چاك بكاته‌وه، ته‌نیا كه‌مێك سركه بده له شوێنی برینه‌كه و ماوه‌یه‌ك پێی بهێڵه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی لێ بده‌یت، دواتر به ئاوی سارد و سابوون جوان بیشۆ، چاك ده‌بێت.
"قاوه ده‌بێته هۆی دروستبوونی زیپكه و خاڵه ڕه‌شه‌كانی سه‌ر پێست"
هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك تا ئێسته بۆ ئه‌م قسه‌یه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و ته‌نیا خورافیاته خراوه‌ته مێشكی خه‌ڵكه‌وه، تا له ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو گرووپێك پزیشك تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر قاوه كرد، قاوه‌یان به ژماره‌یه‌ك كه‌س دا و به ئه‌وانی تریان نه‌دا، دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی قاوه‌یان خواردووه هیچ خاڵی ڕه‌ش و زیپكه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕووخساریان دروست نه‌بوو.