سەعدیە.. دوو برا لە ئاوی حەمریندا خنكان

:: PM:05:59:18/07/2019 ‌

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەم 18ی تەمووزی 2019، لە سنووری شارەدێی سەعدیەی سەر بە شارۆكەی خانەقین، دوو برا لە ئاوی حەمریندا خنكان.

عەلی محیەدین، یەكێك لە ئەندامی ئەنجوومەنی ئاواییەكانی سنووری ناوچەی حەمرینی نزیك بە شارەدێی سەعدیە بە "وشە"ی راگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەریاچەی حەمرین لە سنووری  شارەدێی سەعدیە و ئاوی حەمریندا، دوو برا لەكاتی مەلەكردندا خنكان.

زیاتر گوتی، ئەوە یەكەم حاڵەتی خنكانی دوو كەسە بەیەكەوە لە رووباری حەمرین لە گوندەكانی لای ئەوان كە برایەكیان لەكاتێكدا دەرچووە ویستوویەتی براكەی دەربینێ، ئەویش خنكاوە.

ئەحمەد زڕگوشی، بەڕێوەبەری شارەدێی سەعدیە هەواڵەكەی پشتراست كردەوە بۆ "وشە" و گوتی، بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە، گەنجان روو لە ئاوی رووبار و دەریاچەكان دەكەن.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل