به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی كه له ماوه‌ی ڕابردوو بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه سه‌رمایه‌ی ته‌رخانكراو و مامه‌ڵه پێكراو له بازاڕی
فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان و ئه‌وانه‌ی به مه‌به‌ستی وێنه‌گرتن و چاودێری به‌كاردێن، گه‌یشتووه‌ته 14.3 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا به توندی دژی پێشڤه‌چوونی ئه‌و كه‌رته وه‌ستاوه‌ته‌وه و نایه‌وێ وڵاتان ببنه خاوه‌نی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان.
له توێژینه‌وه‌كه هاتووه، كه كۆمپانیای تیلی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی كه‌لوپه‌لی تایبه‌ت، سه‌رجه‌م داتاكانی خۆی شی كردووه‌ته‌وه و گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ته‌نیا له‌و كۆمپانیایه سه‌رمایه‌ی وه‌گه‌ڕخراو له بواری ئه‌و جۆره فڕۆكانه‌وه گه‌یشتووه‌ته 4.9 ملیار دۆلار، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌یه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی وه‌گه‌ڕخستنه‌ی سه‌رمایه له‌و بواره، ئه‌مه‌ریكای به ته‌واوی نیگه‌ران كردووه، چونكه مه‌ترسی هه‌یه به‌م ڕێگایه هێرش بۆ سه‌ر شوێنه جیا جیاكانی ئه‌مه‌ریكا ڕوو له زیاد بوون بكات و هیچ نهێنییه‌ك نه‌مێنێته‌وه و هه‌مووان بتوانن له ڕێی تۆماركردنی ڤیدیۆ له ڕێی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه تۆماری شوێنه هه‌ستیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا به توندی هۆشداری به كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و بواره داوه، تا دووركه‌ونه‌وه له به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی ئه‌و جۆره فڕۆكانه به هه‌موو كه‌سێك و هه‌موو شوێنێك.