میدیاكانی
ئیسرائیل بڵاویان كرده‌وه، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌رانبه‌ر ڕازیبوونی به چاره‌سه‌ری ته‌نگژه و ئاڵۆزییه‌كانی سووریا له به‌رژه‌وه‌ندی ڕووسیا داوای كردووه كه ڕووسیا هاوكار بێ، تا هه‌ژموونی ئێران له‌سه‌ر لبنان و عێراق نه‌مێنێت.
كه‌ناڵی 13ی ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كۆتایی مانگی ڕابردوو بوو كه له نێوان جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا و ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل منیر بن شبات و هاوتا ڕووسیه‌كه‌یان نیكۆلای باترۆشیڤ باسی لێوه كراوه.
به‌رپرسانی باڵای كۆشكی سپی له‌وباره‌وه به كه‌ناڵه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه، كه لایه‌نی ئیسرائیلی سوور بووه له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران له ناوچه‌كه و داوایشیان كرده‌وه كه هاوكات جیا له لبنان و عێراق، ئێران له سووریایش بكرێته ده‌ره‌وه، چونكه به بڕوای ئه‌وان هیچ كێشه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ر نابێت، بێ ده‌ركردنی ئێران له ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ریكایش هه‌مان شتی دووپات كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و مامه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا و رووسیا له‌سه‌ر سووریا به‌مشێوه‌یه دوای ئه‌وه دێ پاش هه‌شت ساڵ له شه‌ڕی سووریا تا ئێسته دۆخی ئه‌و وڵاته یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه و پڕه له كێشه و ململانێی، بۆیه ڕووسیا مه‌به‌ستییه‌تی كه سووریا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا ده‌بێ ئامانجه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش له ناوچه‌كه به ده‌ست بهێنێت.