سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیژنه‌ی دارایی و ئابووری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق واده‌ی ڕاده‌ستكردنی ڕه‌شنووسی بودجه‌ی گشتی 2020ی عێراقی ئاشكرا كرد و دووپاتی كرده‌وه، كه بودجه یه‌كێكه له پرسه گرنگه‌كان و پێوه‌سته به ژیانی ته‌واوی خه‌ڵكی عێراقه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ پێگه‌ی "
موازین" گوتی، لیژنه‌ی دارایی و وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی عێراق ڕێككه‌وتوون كه ڕه‌شنووسی بودجه‌ی 2020 له مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت و كاره‌كانی پرۆژه یاساكه به كۆتایی بگات.
زیاتر گوتی، بودجه‌ی ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی پێشوو ده‌بێ و به‌شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌یی تێچووی گشتی و پاره‌ی وه‌به‌رهێنان و خزمه‌تگوزارییه‌كان و ورده‌كارییه‌كانی خه‌رج كردن له خۆ ده‌گرێت، كه هیچ ساڵێك بودجه‌ی عێراق ئه‌و هه‌موو داتا و ورده‌كارییه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بووه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی، بودجه‌ی 2020 ڕێوشوێنی ڕوون و دیاری بۆ چاودێری حساباتی كۆتایی و خشته‌ی قه‌رزی ناوخۆی و ده‌ره‌كی و باج و داهاتی گومرگ و ده‌روازه سنوورییه‌كان، خه‌رجییه‌كانی به داتا خستووه‌ته ڕوو، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه تا ئێسته خه‌مڵاندن بۆ نرخی نه‌وت له ساڵی داهاتوو نه‌كراوه و تیمێكی تایبه‌تیش خه‌ریكین به هه‌ماهه‌نگی وه‌زیری دارایی و وسه‌رۆكی حكوومه‌ت كاره‌كانی ته‌واو ده‌كرێن.