ڕۆژنامه‌یه‌كی لبنانی بڵاوی كرده‌وه، كه عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق خه‌ریكی دروستكردنی هێزێكی نوێی چه‌كدارییه له عێراق كه له سه‌رجه‌م هێزه‌كان پێكهاتووه و ئه‌ركه‌كه‌شی له هه‌موو هێزه‌كانی ت جیاوازتره.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی به دروستكردنی هێزێكی سه‌ربازی كه ژماره‌یان 32 هه‌زار چه‌كدار بێ كردووه، كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له خۆ بگرێت، ئامانجیش له‌و كاره دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی 2018ی به‌سڕه‌یه.
ساڵی 2018 خه‌ڵكی له به‌سڕه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به درێژایی هاوین خۆپێشاندانیان ئه‌نجام دا، دواتر ئاراسته‌ی خۆپێشاندانه‌كان بۆ توندوتیژی گۆڕا و كونسوڵخانه‌ی ئێران له به‌سڕه سووتێنرا، هاوكات ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه گڕی تێ به‌ردرا و خۆپێشانده‌ران شه‌قامه‌كانیان داخست و شاره‌كه دۆخێكی ته‌واو نا ئارامی لێ دروست بوو، تا دواتر به زه‌بری هێز توانرا كۆتایی به خۆپێشاندانه‌كان بهێنرێت.
پێكهێنانی ئه‌و هێزه و ئه‌ركه‌كه‌ی، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه لبنانییه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه كه ڕێ له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆ بگرێ ناوی هێزه‌كه‌یش پاراستنی سیسته‌می سیاسی عێراق ده‌بێ، دوای ئه‌وه‌ی كه ڕه‌وتی حیكمه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌ماڕ حه‌كیم ده‌ستی به خۆپێشاندان له پارێزگاكانی عێراق كردووه و چووه‌ته به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن و به توندی ڕه‌خنه له حكوومه‌تی عه‌بدولمه‌هدی ده‌گرێت.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، هێزه سیاسییه‌كانی عێراق ئامۆژگاری حه‌كیمیان كردووه، كه له‌و هه‌نگاوه ودوور كه‌وێته‌وه، چونكه ده‌بێته هۆی دروستكردنی نائارامی زیاتر له عێراق، به‌ڵام حه‌كیم ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه و سوور بووه له‌سه‌ر بوون به ئۆپۆزسیۆنی حكوومه‌ت و دروستكردنی خۆپێشاندانی گه‌وره.