وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمانێكی وه‌زاری واده‌ی ده‌وامی ره‌سمیی له فه‌رمانگه و ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی زیاد كرد و ده‌بێت هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌كانیش پێی پابه‌ند بن.
به گوێره‌ی فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زیری داد، كه وێنه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردووه، له‌مه‌ودوا ده‌وامی فه‌رمی له فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی داد له سه‌عات هه‌شتی به‌یانی تا سێی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌بێت.
له فه‌رمانه‌كه‌دا كه فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا، وه‌زیری داد رۆژی 18ی ته‌مموز واژووی له‌سه‌ر كردووه هاتووه، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك سه‌رپێچی بكات، رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.
ده‌ركردنی ئه‌م فه‌رمانه دوای ئه‌وه هات، كه له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار درا سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت پابه‌ندی ده‌وامی فه‌رمی بكرێن و هیچ فه‌رمانبه‌رێك بۆی نه‌بێت ئه‌ركه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت و مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان دوا بخات.