سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان دووپات له پشتگرى بۆ حكوومه‌ت ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پشتگیری بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه له‌باره‌ى نیگه‌رانی تایبه‌ت به رووداوه‌كه‌ی شاری ترابزۆنی توركیا، كه ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری كورد به‌هۆی ئاڵای كوردستانه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى تهمووز، رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكى له تویته‌ری خۆیه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و تیایدا پشتگیری هه‌ڵوێستی حكوومه‌ت ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، هەڵوێستی حکوومەت لە داکۆکیکردن لە گەشتیارەکان، پاڵپشتی دەستووری و یاسایی هەیە.
"ئاڵای کوردستان بە یاسای ژمارە 14ی ساڵی 1999 بەئاڵای فەرمی هەرێمەکەمان ناسراوەو،هیچ دەقێکیش لە دەستووری هەمیشەیی ساڵی 2005دا نیە کە هەرێمەکان لە بوونی ئاڵا بێبەش بکات" سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان وا ده‌ڵێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به‌هۆی پۆشینی جلوبه‌رگ كه ئاڵای كوردستانی به‌سه‌ره‌وه بووه، ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان له توركیا، رووبه‌ڕووی هێرشی ره‌گه‌زپه‌رستان بوونه‌وه و به‌هۆیه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی ناڕه‌زایی ده‌كرد.
دواى ئه‌وه‌ى حكوومه‌ت دووپاتى له هه‌وڵه‌كانى بۆ ئازادكردنى ئه‌و كوردانه كرده‌وه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئازاد كران و ئێسته لهگهڕانهوهن بۆ كوردستان.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم