به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری و ئاسایشی عێراق شكست پێهێنانی هه‌وڵێكی دزینی نه‌وتی خامی به‌سڕه‌ی له ڕێی بۆڕی نه‌وته‌وه ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ڕاپۆرته‌كان و زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ساڵانه گرووپه مافیاكان بایی ملیۆنان دۆلار نه‌وتی عێراق ده‌دزن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی هه‌واڵگری و ئاسایشی عێراق له
ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، به پشت به‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری ورد و باوه‌ڕپێكراو، هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و هه‌واڵگری به‌سڕه، به هاوكاری هێزه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایش و هه‌واڵگری و هێزێكی هاوبه‌ش له هێزه جیا جیاكانی به‌سڕه، توانیان هه‌ڵبكوتنه سه‌ر باندێكی مافیا كه خه‌ریكی دزینی نه‌وت بوون.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه ئه‌و بانده مافیایه له شارۆكه‌ی ئه‌بی خه‌سیب و شاره‌دێی سیبه و شارۆكه‌ی فاو، دوو بۆڕی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتیان كون كرد بوو، به‌شێوه‌یه‌كی لێزانانه نه‌وتی خامی عێراقیان لێ ده‌رده‌هێنا و له دواتر له ڕێی تانكه‌ری گه‌وره‌وه نه‌وته‌كه‌یان بردووه‌ته ده‌ره‌وه و فرۆشتیانه.
هێمایان بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه له كاتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ئه‌و بانده چه‌ندان كه‌لوپه‌لی زۆر تایبه‌ت و نهێنی تایبه‌ت به كونكردنی بۆڕی نه‌وت ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و ئه‌نجامده‌رانیشیان خراونه‌ته گرتووخانه‌وه و چاوه‌ڕێی دادگایی كردنیان ده‌كه‌ن، تا حوكمی یاسایان به‌سه‌ردا بچه‌سپێنرێت.