سه‌رۆكی ڕووسیای فیدرال نیگه‌رانی خۆی له گرژبوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌ربڕی و دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه به ته‌واوی دۆخی ناوچه‌كه گرژ ده‌كات و ئارامی و ئاشتی ناوچه‌كه تێك ده‌دات، بۆیه له‌گه‌ڵ به‌رپاكردنی جه‌نگ نین له دژی تاران.
ئه‌و قسانه‌ی ڤلادیمێر
پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا له‌میانه‌ی دیدارێكی بوو له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری ئه‌مه‌ریكی ئۆلیڤه‌ر ستوون، ناوه‌رۆكی دیداره‌كه كه پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا كرملێن بڵاوی كردووه‌ته‌وه و تێیدا پوتین ئاماژه‌ی داوه، كه ئه‌وان به ته‌واوی نیگه‌رانن له دروستبوونی شه‌ڕ له نێوان تاران و واشنتن، ئه‌مه خزمه‌ت به ناوچه‌كه ناكات، به‌ڵكوو گرژی و ناكۆكییه‌كان زیاتر ده‌كات.
زیاتر گوتی، هه‌ڵایسانی جه‌نگ دژی ئێران ده‌بێته كوڵاندنی ناوچه‌كه و دروستبوونی شه‌پۆلێكی تری گه‌وره‌ی په‌نابه‌ران، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری جیهان ده‌بێ و مه‌ترسی گه‌وره‌ی به دوادا دێت، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك وه‌كو ڕووسیا دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ین.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌رۆكی ڕووسیا گوتی، مۆسكۆ به ته‌واوی پێشوازی له هه‌ر جموجۆڵ و ده‌سپێشخه‌رییه‌ك ده‌كات، كه هه‌ردوولا هه‌وڵی بۆ بده‌ن، تا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كێشه و ناكۆكییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و دووركه‌ونه‌وه له زمانی شه‌ڕ و هه‌ڕه‌شه.